عێراقکوردستان

بۆ یارییەکەی ئەمڕۆی بەرامبەر دیالا، نەورۆز لە توانای گۆڵکار و دوو یاریزانی دیکەی بێبەش دەبێت

وەلی کەریم: پێویستە لەم جۆرە یارییانە مامەڵەی درووست بکەین

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز بۆ یارییەکەی بەرامبەر دیالا لە توانای گۆڵکاری تیپەکەی و دوو یاریزانی دیکەی بێبەش دەبێت، وەلی کەریمیش قورسی یارییەکە ناشارێتەوە.

لە گەڕی 26ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، شەممە ( 4ـی نیسانی 2026 ) کاتژمێر 5ـی ئێوارە، نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی دیالا دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە نەورۆز لە توانای نیتۆ ئەکارای گۆڵکاری تیپەکەی و حوسام مالیک بە هۆی پێکانەوە بێبەش دەبێت، رەوا یوسفی ناوەڕاستکاریش بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانی ناتوانێ بەشداری یارییەکە بکات.

وەلی کەریم، راهێنەری نەورۆز باسی ئاستەنگەکانی ئەم یارییە و ئامادەکاری تیپەکەی دەکات و دەڵێت:

یارییکردن لە دەرەوەی یاریگای خۆمان و لە شوێنێکی وەکو دیالا کەوا کەشێکی گەرمی هەیە مامەڵەی دیکەی پێویستە وەک لە یارییەکانی رابردوو، بۆیە جگە لە کاری هونەری دەبێ کار لەسەر دەروون و دۆخی یاریزانەکانیش بکەین، بەکاتێکی باشدا تێدەپەڕین، لە 10 یاریی رابردوو هەشت سەرکەوتنمان بەدەست هێناوە و پێویستە بەردەوام بین لەم ئەنجامانە، باوەڕی تەواویشم بە یاریزانەکان هەیە کە لە نێو یاریگا ئاستێکی باش پێشکەش بکەن و ئەنجامێکی شایستەش بەدەست بهێنن.

سوور پۆشەکانی سلێمانی 37 خاڵیان هەیە و لە ریزبەندی نۆیەم دێت، گەڕی داهاتووش لە یاریگای خۆی رووبەڕووی کەرخ دەبێتەوە، دیالا بە 31 خاڵ لە ریزبەندی 14ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button