نهێنییەکی گەورەی رێکلامەکەی کریستیانۆ و مێسی ئاشکرا دەبێت
کۆبوونەوەی گەورەکان راستی نەبوو؟

یاریگا –
پێنجشەممەی رابردوو 2ـی نیسانی 2026 بەشێوەیەکی لەناکاو کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لیۆنێل مێسی، کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر لە رێکلامێک بەکەیەوە دەرکەوتن و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
رێکلامی چوار ئەستێرە گەورەکە بۆ LEGO بوو، هەرزوو بە ئینتەرنێتدا تەقییەوە و بووە باس و خواسی هەمووان، هاندەرانی تۆپی پێ بە کۆبوونەوەی ئەو چوار ئەستێرە گەورەیە لە یەک شوێندا دڵخۆشبوون، بەڵام هەرزوو ئاشکرا بوو بەشێکی زۆری کارەکانی رێکلامەکە راستەقینە نییە و بە کۆمپیوتەر دروست کراوە.
View this post on Instagram
رێکلامەکە چۆن دروست کراوە؟
بۆ دروستکردنی رێکلامەکە یاریزانەکان لە یەک شوێن کۆنەبوونەتەوە، بەڵکو چوار ئەکتەری شوێنگرەوەی کارەکانی وێنەگرتنی رێکلامەکەیان کردووە، دواتر بە کۆمپیوتەر “CGI” رووخساری یاریزانەکان بۆ کارەکە زیادکراوە.
سێدریک موگیشا، ئەکتەری ناوداری رواندایی، ئەکتەری شوێنگرەوەی ڤینیسیۆس جونیۆرە، واتا ڤینی هەر کارێکی ریکلام بکات، سێدریک لەشوێنی ئەو دیمەنەکان تۆمار دەکات و دواتر بە “CGI” رووخساری ڤینی بۆ رێکلامەکە زیاد دەکرێت.
سێدریک لە هەژماری فەرمی خۆی ڤیدیۆیەکی پشت کامێرای دروستکردنی رێکلامەکەی لێگۆی بڵاوکردووەتەوە، دەردەکەوێت هیچ کام لەو چوار یاریزانە لەوێ ئامادە نین، بەڵکوو لەبری ئەوە ئەکتەرە شوێنگرەوەکانیان سەرقاڵی تۆمارکردنی رێکلامەکەن.
View this post on Instagram
ئەکتەرەکان بەهۆی سەرقاڵییان بە یاریکردن و گەشتی ئەمشار بۆ ئەو شار، کاتی ئەوەیان نابێت هەمیشە سەرقاڵی تۆمارکردنی رێکلامبن، بۆیە لەبری ئەوە مافی وێنە و مافی بەکارهێنانی رووخساریان بە کۆمپانیاکان دەفرۆشن و بە رەزامەندی خۆیان و لە بەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆر رێگە دەدەن روخساریان بۆ رێکلامی بازرگانی بەکار بهێنرێت.
ئەوەی جێگای سەرنجە، پاش چەند کاتژمێرێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ژیری دەستکرد چەندین ڤیدیۆی هاوشێوەی ئەو رێکلامە دروستکرایەوە و هەر کەس لای خۆیەوە بە ژیری دەستکرد یاریزانە دڵخوازەکانی خۆی لە شوێنی ئەو چوار یاریزانە بەکاردەهێنا، کارەکان هێندە ورد و سەرنجڕاکێشن زۆر بە کەمی هەستی پێدەکەیت کە AIـیە و راستەقینە نییە.
Lego a dépensé des millions pour faire cette « pub »
Et voilà que les mecs arrivent avec l'IA en quelques heures : pic.twitter.com/EpAuZtZVUo
— hug0_yt (@Hug0_yt) April 3, 2026
هاوکات پێش دەستپێکی مۆندیالی 2022 مێسی و کریستیانۆ لە رێکلامێکی لوی ڤیتۆن بەیەکەوە دەرکەوتن، ئەو کۆبوونەوەش راستەقینە نەبوو، هەردوو یاریزانەکە بەجیا وێنەیان گرتبوو، دواتر وێنەکان تێکەڵ کرابوون
View this post on Instagram



