فه‌ره‌نساگرنگترین

ئەشرەف حەکیمی داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە

200 یاریی بۆ سانجێرمان کردووە..

Yariga App

یاریگا –

ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری مەغریبی دەیەوێت چەند ساڵێکی دیکە لە پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە.

شەوی رابردوو 3ـی نیسانی 2026 لە یارییەکانی گەڕی 28ـی لیگ وەن پاریس سانجێرمان میوانداری تولوزی کرد و 3-1 یارییەکەی بردەوە.

ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری پاریس سانجێرمان ژمارەی یارییەکانی بە درێسی یانە فەرەنسیەکە گەیاندە 200 یاریی و دوای یارییەکەش رایگەیاند دەیەوێت بۆ چەند ساڵێکی دیکە لە یانەکەی بمێنێتەوە.

زۆر دڵخۆشم و شانازی دەکەم گەیشتوومەتە ئەم ژمارەیە، هیوادارم بۆ ماوەیەکی زیاتر لە پاریس سانجێرمان بمێنمەوە و یاریی زیاتر بۆ ئەم یانەیە بکەم.

حەکیمی لە هاوینی 2021 بە 68 ملیۆن یۆرۆ لە ئینتەر میلانەوە پەیوەندی بە سانجێرمان کرد و تاوەکوو هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە،

بەرگریکارە 27 ساڵانییەکە لە 200 یاریی 28 گۆڵی کردووە و 42 گۆڵی بۆ یانەکەی دروستکردووە، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، چوار خولی فەرەنسی، یەک سوپەری ئەوروپا، دوو جامی فەرەنسا و سێ جامی سوپەری فەرەنسای لەگەڵ پاریس بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button