
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكە و ئاگریندا ئاتلێتیكۆ مەدرید میوانداری بارسێلۆنای پێشەنگ دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی هەولێر ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای ریاز ئێر مێترۆپۆلیتانۆ میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 30 لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

ئاتلێتیكۆ مەدرید لەم وەرزەی لالیگا لە كۆی 29 یاریی 17 یاریی بردووەتەوە شەش یاریی یەكسان بووە و شەش یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 57 خال لە ریزبەندی چوارەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.
لە بەرامبەردا بارسێلۆنا لە كۆی 29 یاریی 24 یاریی بردووەتەوە یەک یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 73 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت.
زانیاری یاریی
هەردوویانە لە مێژوودا 249 جار رووبەڕووبوونەتەوە، بارسێلۆنا لە 114 یاریی براوە بووە و ئاتلێتیكۆش لە 78 یاریی، 57 یاریی یەكسان بوون.
لیۆنێل مێسی بە 32 گۆڵ گۆڵكاری رووبەڕووبوونەوەكانی نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مەدریدە.
لەم وەرزەدا تاوەكوو ئێستا سێ جار رووبەڕووبوونەتەوە و لە چامپیۆنزلیگیش بەرامبەر یەک یارییدەكەن.
بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مەدرید لە پێنج یاریی رابردووی نێوانیاندا هیچ یارییەک یەكسان نەبوون.
ئاتلێتیكۆ مەدرید لەم وەرزەی لالیگادا دووەم یانەیە كەمترین گۆڵی لێكرابێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئاتلێتیكۆ مەدرید بە بێ ماركۆس یۆرێنتی، باریۆس، ئۆبلاک و كاردۆسۆ رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
بارسێلۆنا بە بێ رافینیا، چاڤی ئیسپارت، كریستێنسن و دی یۆنگ رووبەڕووی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئاتلێتیكۆ مەدرید
موسۆ
مۆلینا، لی نۆرماند، هانسكۆ، روگێری
سیمۆنی، بایێنا، كۆكی، لووكمان
ئالڤارێز، سۆرلۆت
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
گارسیا
ئێریک گارسیا، كوبارسی، جێرارد مارتین، كانسێلۆ
پێدری، بێرناڵ
یامال، فێرمین لۆپێز، راشفۆرد
لیڤاندۆڤسكی



