ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال مایۆركا V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

دوای كۆتاییهاتنی یاریی هەڵبژاردەكان و هەفتەی فیفا یاریی یانەكان گەڕایەوە و مایۆركا میوانداری ریال مەدرید دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:15 مایۆركا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 30 لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید گەڕاوەتەوە سەر رێچكەی بردنەوەكان و پێنج یارییە لەسەریەک دەیباتەوە.

لەم وەرزەی لالیگادا 29 یاریی كردووە و توانیویەتی 22 یاریی بباتەوە و سێ یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.

لە بەرامبەردا مایۆركا لە مەترسی ناوچەی دابەزیندایە و لە كۆی 29 یاریی تەنیا 7 یاریی بردوەتەوە 7 یاریی یەكسان بووە و 15 یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە ریزبەندی 18 لالیگا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مایۆركا بە بێ ئانتۆنیۆ راییۆ و سالاس رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

ریال مەدرید بە بێ ڤاڵڤێردی، كۆرتوا، رۆدریگۆ، مێندی و سێبایۆس رووبەڕووی مایۆركا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مایۆركا

لیۆ رۆمان

مۆرێی، ڤالیخێنت، رایێۆ، كومبولا، مۆیكا

ساموێل كۆستا، مۆرلانێس

ئاسانۆ، موریكی، تۆرێ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

لونین

ترێنت ئارنۆڵد، رودیگەر، هاوسن، كارێراس

 چوامینی، كاماڤینگا، گولەر، پێتارچ

ئێمباپێ، دیاز

بابەتی زیاتر

Back to top button