ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ مانچێستەر سیتی جووڵەی فەرمی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆدری دەکات

ریال مەدرید گرنگی بەو ئەستێرە دەدات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی هەنگاوە فەرمییەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆدری، ناوەڕاستکاری ئیسپانی دەستپێکردووە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی ئۆفەرێکی فەرمی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆدری هێرناندێز، ناوەڕاستکاری یانەکەی پێشکەشکردووە.

گرێبەستەکەی رۆدری لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، ریال مەدرید گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات.

رۆدری 26ـی ئادار جارێکی دیکە دەرگای بەڕووی ریال مەدرید کردەوە و ئامادەیی خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە مێرێنگی دەربڕی.

یاریکردنم بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید لە رابردوودا، رێگریم لێ ناکات یاری بۆ ریال مەدرید بکەم. یاریزانی دیکەش هەبوون هەمان رێگەیان گرتووەتە بەر. کەس ناتوانێت ئۆفەری باشترین یانەکانی جیهان رەتبکاتەوە.

رۆدری ئەگەر ئۆفەرەکەی مانچێستەر سیتی رەتبکاتەوە، ئەوا ئەو یانە ئینگلیزییە بە نرخێکی کەم دەستبەرداری نابێت و دەبێت ریال مەدرید پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەی خەرج بکات، یاخود چاوەڕوان بێت و لە هاوینی 2027 بەخۆڕایی بیگوازێتەوە.

ناتوانیت باشترین یانەی جیهان رەتبکەیتەوە؛ رۆدری دەرگا بە رووی ریال مەدرید دەکاتەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button