ئه‌ڵمانیاگرنگترین

دوایین پێشهات؛ هاری کەین بەرامبەر ریال مەدرید یاریی دەکات؟

بەرامبەر فرایبۆرگ ئامادە نابێت

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین بەهۆی پێکانەوە لە یاریی ئەم هەفتەیەی بۆندسلیگا بەرامبەر فرایبۆرگ یاریی ناکات.

کەین بەهۆی پێکان لە قولەپێی نەیتوانی بەشداریی یارییە دۆستانەکەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر ژاپۆن بکات و بۆ یارییەکەی بەرامبەر فرایبۆرگ لە رۆژی شەممە لە کاتی خۆیدا چاکنەبووەتەوە، بەم هۆیەشەوە بەشداریی یارییەکە ناکات. لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە ڤینسنت کۆمپانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: هاری تاوەکوو یەکشەممە بە باشی راهێنانی کرد، دواتر لە قولەپێیدا هەستی بە ئازار کرد کاتێک لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی بوو.”

راهێنەرە بەلجیکییەکە گوتیشی:

ئەو ئازار کاریگەری لەسەر یارییەکەی سبەی دەبێت و ئامادە نابێت. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ رۆژی سێشەممە گەشىینم. شتێکی باش نییە و حەز دەکەم بەرامبەر فرایبۆرگ یاریی بکات، بەڵام بەگوێرەی شتەکان تاوەکوو ئەمڕۆ ئەوە ئەستم دەبێت.

بایرن میونشن بە جیاوازی نۆ خاڵ لە پێش بۆروسیا دۆرتموندی دووەمی ریزبەندی بۆندسلیگایە و ئەم هەفتەیە دەتوانیت هەنگاوێکی دیکە بەرەو دووەم نازناوی بەدوای یەک ببات، بەڵام بەبێ هاری کەین و نیکۆلاس جاکسنی جێگرەوەشی دەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button