ئینگلتەراگرنگترین

گورزێکی کوشندە؛ ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول تاوەکوو کۆتاییەکانی وەرز دوور دەکەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوول لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە ئالیسن بەیکەر بۆ یارییەکەی پاریس سانجێرمان ئامادە نابێت و بۆ ماوەیەکی درێژتر دوور دەکەوێتەوە.

ئالیسن لە یارییەکەی بەرامبەر گاڵاتاسەرای لە 18ـی ئازار بەهۆی پێکانێکی نەزانراوەوە دوورکەوتووەتەوە، کە تاوەکوو ئیستا بووەتە هۆی ئەوەی لە سێ یاریی یانە و هەڵبژاردەکەی داببڕێت. تاوەکوو ئێستا زانیارییەکی روون لەبارەی دۆخی گۆڵپارێزە بەڕازیلییەکەوە نییە، بەڵام لەبارەی بژاردەی یەکەمی پێش یارییەکەی قۆناخی چارەکی کۆتایی FA Cup بەرامبەر مانچێستەر سیتی پرسیاری لێکرا. راهێنەرە هۆڵەندییەکەش رایگەیاند کە لەگەڵیان گەشتی ئیتیحاد ناکات، هەروەها گوتیشی:

ئالیسن بۆ یارییەکەی پاریس سانجێرمانیش بەشێک نابێت لە تیمەکە، بۆ ماوەیەکی درێژتر دوور دەکەوێتەوە. پێشبینی دەکەین لە کۆتاییەکانی وەرز جارێکی دیکە ئامادەی یاریکردن بێت.


ئەمە چوارەم جارە لەم وەرزەدا گۆڵپارێزەکەی رێدز بەهۆی پێکان یان نەخۆشییەوە دوور دەکەوێتەوە، ئەگەرچی گرێبەستەکەی تاوەکوو 2027 نوێکراوەتەوە بەڵام ئێستا گومان لەبارەی داهاتووییەکی دووتری ئالیسن دروست بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button