
یاریگا –
بەهۆی لێدوانەکانی لەبارەی ئارەزووی یاریزانەکە بۆ ژیان لە مەدرید کە گومانی لە داهاتووی یاریزانەکە دروست کرد، ئێنزۆ فێرناندیزی ناوەڕاستکاری چێڵسی بۆ دوو یاریی داهاتووی یانەکە بەرامبەر پۆرت ڤەیل و مانچێستەر سیتی لە پێکهاتەی بلوز دوور خرایەوە.
لیام رۆسێنیۆری راهێنەری بلوز لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی پۆرت ڤەیل لە FA Cup گوتی کە لە فێرناندێز بێهیوا بووە و یاریزانەکە بەو قسانەی سنووری بەزاندووە.
BREAKING: Liam Rosenior says that Enzo Fernandez has ‘crossed a line’ and will not be selected for Chelsea for the next two matches 🚨 pic.twitter.com/sqLhMdHvln
— Sky Sports News (@SkySportsNews) April 3, 2026
لیام رۆسێنیۆر گوتی:
کاتژمێرێک لەمەوبەر قسەم لەگەڵ ئێنزۆ کرد. وەکوو یانەیەکی تۆپی پێ، منیش وەکوو بەشێک لەو رەوتە، بڕیارێکمان داوە. ئەو بۆ یارییەکەی سبەی و بۆ یارییەکەی مانچێستەر سیتی لە یەکشەممەی داهاتوو ئامادە نابێت. پێم وایە بۆ ئێنزۆ جێگەی بێهیواییە بەو شێوەیە قسە بکات. ئەوەی لەبارەی ئێنزۆوە دەیڵێم لە رووی کەسایەتییەوە، وەکوو کەسێک هیچ قسەیەکی خراپم نییە لەسەری بیڵێم، بەڵام پێم وایە لە رووی کولتوور و ئەوەی دەمانەوێت بنیادی بنێین سنوورێک بەزێنراوە. بۆیە ناچار بوون سزایەکی بەسەردا بسەپێنین.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لە کەناڵی یوتیوبی ئاڤیرلاس، پرسیار لە ئەستێرەکەی چێڵسی کرا لە دەرەوەی ئینگلتەڕا و ئەرجەنتین ئارەزوو دەکات لەکوێ بژیت، ئێنزۆ بێ دوودڵی و راستەوخۆ ناوی مەدریدی هێنا و گوتی:
یاریزانان لەو شوێنە دەژین کە دەیانەوێت، من حەزدەکەم لە ئیسپانیا بژیم، مەدریدم زۆر خۆشدەوێت، چونکە ئەو شارە، بۆینس ئایریسم بیردەخاتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەرچەندە دەتوانێت بە ئینگلیزی کاروبارەکانی خۆی بەڕێبکات، بەڵام بە زمانی ئیسپانی هەست بە ئارامییەکی زۆر زیاتر دەکات.
پەیامێکی ناڕاستەوخۆ بۆ ریال مەدرید؛ ئێنزۆ شاری دڵخوازی ئاشکرا دەکات



