کوردستان

خولی پلە یەکی کوردستان دەست پێدەکاتەوە

کێبڕکێی گەیشتن بە نایاب لە لووتکەدایە

Yariga App

یاریگا –

جارێکی دیکە خولی پلە یەکی کوردستان دەست پێدەکاتەوە و چەندین یانەش کێبڕکێی گەیشتن بە ریزی نایابی کوردستان دەکەن.

هەینی ( 3ـی نیسانی 2026 ) گەڕی 15ـی خولی پلە یەکی کوردستان دەست پێدەکاتەوە، بە هۆی نالەباری کەش و هەوا و دۆخی ئێستای ناوچەی کوردستان زیاتر لە 20 رۆژ بوو خولەکە راگیرابوو، شەقڵاوە بەسەرکەوتن یان یەکسان بوون لە یاریی ئەمڕۆ بەرامبەر کفری، بە فەرمی دەبێتە پاڵەوانی خولی پلە یەکی کوردستان و دەگەڕێتەوە ریزی نایاب بۆ وەرزی داهاتوو.

هەولێر لە یاریگای خۆی بەرامبەر بەردەڕەش یاریی دەکات، دوا دەرفەتە لەبەردەم هەولێر بۆ مانەوە لە کێبڕکێی سەرکەوتن بۆ ریزی نایاب، هەولێر 19 خاڵی هەیە لە ریزبەندی شەشەمە و بەردەڕەش بە 15 خاڵ لە ریزبەندی 10ـی خولەکە دێت، سۆران و تەناهی لە یاریگای سۆران شەڕی مانەوە لە خولی پلە یەکی کوردستان دەکەن، سۆران 10 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 17ـیە و تەناهیش بە 13 خاڵ لە ریزبەندی 13 دێت.

چەمچەماڵ و بازیان لە یاریگای یانەی یەکەم رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، هەردوو یانە هیوای کێبڕکێی سەرکەوتنیان بۆ نایاب زۆر لاوازە، براوەی ئەم یارییە بە ئەگەرێکی زۆر مانەوە لە خولەکە مسۆگەر دەکات، چەمچەماڵ لە ریزبەندی هەشتەمە بە 17 خاڵ و بازیانیش لە ریزبەندی 10ـیە بە 16 خاڵ.

شۆڕجە و بابان لە کەرکوک رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، شۆڕجە بۆ مانەوە لە خولی پلە یەکی کوردستان و بابانیش بۆ سەرکەوتن بۆ ریزی نایاب یاریی دەکەن، شۆڕجە 12 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 14 دێت، بابان بە 28 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولەکە دێت، لە ئەگەری سەرکەوتنی بابان یانەکە راستەوخۆ سەردەکەوێت بۆ ریزی نایابی کوردستان لە وەرزی داهاتوو.

شێخان و دهۆک لە دێڕبی دهۆک رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، یارییەکە بۆ دهۆک چارەنووسسازە، سەرکەوتنی دهۆک لەم یارییەدا بە واتای بەردەوام بوون لە کێبڕکێی سەرکەوتن بۆ ریزی نایاب دێت، شێخان 12 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 15 دێت، دهۆکیش بە 20 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولەکەیە.

کۆیە میوانداری خاکی شاری کەرکوک دەکات، هەردوو یانە لە پێناو مانەوە لە خولی پلە یەکی کوردستان دەجەنگن، کۆیە 16 خاڵی هەیە لە ریزبەندی هەشتەم دێت، خاک بە 12 خاڵ لە ریزبەندی 16ـی خولەکەیە.

زانکۆی جیهان بۆ سەرکەوتن بۆ ریزی نایاب و ئاڕاڕات بۆ مانەوە لە خولی پلە یەکی کوردستان لە یاریگای پیشەسازی رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، زانکۆی جیهان بە 22 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمە، ئاڕاڕاتیش بە 13 خاڵ لە ریزبەندی 12ـی خولی پلە یەکی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button