ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

دۆرتمۆند دەیەوێت پارێزگاری لە حەکیمی بکات

یاریگا
ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری مەغریبی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا گرێبەستە کاتیەکەی کۆتایی ئەم وەرزە بەسەر دەچێت و یانەکەشی دەیەوێت پارێزگاری لێ بکات.

مایکل زۆرک بەرێوەبەری وەرزشی یانە ئەڵمانیەکە بە رۆژنامەی وەرزشی ئیکیپی وڵاتەکەی گووتووە ” گرێبەستە کاتیەکەی حەکیمی خەریکە کۆتایی دێت و ئێمە ئامانجمان ئەوەیە پارێزگاری لەو یاریزانە بکەین و دەمانەوێت لە ماوەیەکی نزیکدا لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید لەبارەی ئەو یاریزانە دەست بە گفتوگۆ کردن بکەن ”.

حەکیمی دوو وەرزە بە شێوەی خواستن یاریی بۆ دۆرتمۆند دەکات و کۆتایی ئەم وەرزە پێویستە بگەڕێتەوە ریال مەدرید، بەڵام نایەوێت لەو یانەیە ببێتە یەدەگی دانی کارڤاخال.

بابەتی زیاتر

Back to top button