ئینگلتەراگرنگترین

تۆماس توخێل ئەستێرەیەکی ئینگلتەرا بۆ مۆندیال بێهیوا دەکات

Yariga App

یاریگا –

تۆماس توخێل هیچ دەستەبەرییەک بە ئەستێرەیەکی ئینگلتەرا نادا بۆ بەشداریکردنی لە مۆندیالی ئەم ساڵی 2026.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە پشووە نێودەوڵەتیەکانی چەند رۆژی رابردوو دوو یاریی دۆستانەی ئەنجامدا بەرامبەر ئوروگوای و ژاپۆن. لەوەی یەکەمیاندا 1-1 یەکسانبوون و لە دووەمیشیاندا بە گۆڵێکی بێ وەڵام بەرامبەر هەڵبژاردە ئاسیاییەکەی شکستیان هێنا. لەو دوو تاقیکردنەوەدا فۆدن بەرامبەر ئوروگوای 57 خولەک یاری کرد و بەرامبەر کۆمپیوترەکانیش 60 خولەک. بەڵام وادیارە ئەستێرەکەی مانچێستەر سیتی نەیتوانیوە دڵی راهێنەرە ئەڵمانیەکە بۆ لای خۆی راکێشێت.

هەڵبژاردەی سێ شێرەکان لە هێڵی ناوەند و هێرشبەریی رکابەرێتیەکی گەورە لەسەر پێگەکان هەیە، توخێلیش بۆ ئەو دوو هێڵە چەندین ئەستێرە و سوپەرستاری لەبەردەستایە، بۆیە ئەرکی فۆدن ئاسان نابێت. ئەوە بەتایبەت یاریزانەکە چەند یارییەکە لەلایەن پێپ گواردیۆلا پشتیپێ نابەسترێت. لە دوایین 15 یاریی تەنها 4 جار بینراوە. بەتایبەت لە سێ گرنگترین یاریی یانەکەدا بەرامبەر ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ و ئارسیناڵ لە فیناڵی کاراباو کە بە کۆی هەموویەوە تەنها یەک خولەک پێپ گواردیۆلا کاتی پێبەخشی ئەویش بەرامبەر گەنەرز بوو کە تا رادەیەکی زۆر  بۆ تۆپچیەکان یەکلابووبووەوە.

لە نوێترین لێدواندا توخێل وتی

فیڵ فۆدن لە راهێنانەکاندا نایاب بوو، کەچی لەنێو یاریگا گرفتار بوو بتوانێ ئەو ئاستە پیشان بدات. بۆیە هیچ گەرەنتیی (دڵنیایی)ـەک نییە بێت بۆ مۆندیال.

ئەو ماوەیەکە خولەکی زۆری نەبووە بۆ یاریکردن لەگەڵ مان سیتی، بە زردەخەنەوە گەڕایەوە بۆ هەڵبژاردە، لە راهێنانەکانیش زۆر باش بوو.

من پێموابێ ئەو بەهەمان چوستی و خرۆشانەوە دەمانحەپەسێنێت، بەڵام ئەو جارێ کێشەی هەیە لەوەی بتوانێ کاریگەریی هەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button