بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رێککەوتن کرا؛ ئێدەرسن بۆ زلهێزێکی ئیسپانیا

Yariga App

یاریگا –

ئێدەرسن دا سیلڤا لەگەڵ زلهێزێکی ئیسپانی گەیشتووەتە رێککەوتن و ئاتاڵانتا جێدەهێڵێت.

ئەستێرە بەڕازیلیەکە لەوەتەی ساڵی 2022 پەیوەندی بە ئاتاڵانتا کردووە توانیویەتی وەک یاریزانێکی کاریگەری یانەکە خۆی بسەلمێنێت و ببێتە جێی بایەخی یانە گەورەکانی ئەوروپا، لە ماوەکانی رابردوودا ناوی دەبەسترایەوە بە هەردوو یانە گەورەکەی شاری مانچێستەرەوە. لە ئیتاڵیاش یوڤێنتوس چاوی لە گواستنەوەی بوو.

گەورەکانی ئەوروپا داوای ئێدەرسن دەکەن

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هیچکام لەو یانەنەی لەسەرەوە ناویان هاتوو نەیانتوانی ناوەڕاستکارەکە رازی بکەن تا ئاتلێتیکۆ مەدرید گەیشتە رێککەوتن لەگەڵیدا.

رۆمانۆ زانیویەتی یانە مەدریدیەکە بەشێوەی زارەکی لەسەر مەرجە کەسییەکان لەگەڵ یاریزانە 26 ساڵیەکە رێککەوتووە کە ماوەیەکە وەک ئامانجێکی سەرەکی بۆ هێڵی ناوەڕاست چاودێریی دەکەن.

لە وردەکاریی زانیارییەکاندا فابریزۆ ئەوەشی زانیوە کە هێشتا رێککەوتنی تەواوەتی لەنێوان هەردوو یانەدا نەکراوە، بەڵام گفتوگۆیەکانیان بەردەوامی هەیە. بەهای یاریزانەکەش کە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتاڵانتا لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت، بە 35-40 ملیۆن یۆرۆ بووەتەجێی مامەڵەی هەردوو یانەکە.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button