
یاریگا –
دوابەدوای دەستلەکاركێشانەوەکەی گابریێلی گراڤینای سەرۆکی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەهۆی سەرنەکەوتنی هەڵبژاردەکەیانەوە بۆ مۆندیالی 2026 کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لەسەردەستی بۆسنە لە کۆتا قۆناخی پاشکۆی پاڵاوتنەکان بێهیواکران، ئەمشەویش بەرپرسێکی دیکەی ئازووری دەستی لەکار کێشایەوە.
ئێستا: بەرپرسێکی گەورەی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەستی لەکارکێشایەوە
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە ماوەیەکی ئێجگار خراپدا دەڕوات بەتایبەت لەسەر ئاستی شانۆی تۆپی پێی جیهانیی کە سێیەم جارە بەدوای یەک ناتوانن سەربکەون بۆ ئەو بۆنە گەورەیە، ئەمجارە لەژێر سەرپەرشتی جینارۆ گاتوسۆ کە وەک هاوینی 2025 پۆستەکەی وەرگرت و جیانلویجی بوفۆنیش پێش دوو ساڵ بەر لە گاتوسۆ وەک سەرۆکی شاندی هەڵبژاردەکە دەستنیشانکرابوو، بەڵام نەیانتوانی ئەوەی وەک یاریزان پێشکەشیان کرد، لەو پۆستە جیاوازانەیاندا پیشانی بدەنەوە.
ئەمشەویش بوفۆن بەیەکجاریی دەستبەرداریی پۆستەکەی بوو.
🚨🇮🇹 OFFICIAL: Gianluigi Buffon has resigned from his role as part of Italian Federation. ❌👋🏼 pic.twitter.com/XkQ8r9mRbv
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 2, 2026
بەشێک لە سەرچاوەکان بڵاویانکردووەتەوە کە چاوەڕواندەکرێت گاتوسۆی راهێنەریش بەفەرمی پۆستەکەی جێبهێڵێت، بەتایبەت ئەمیان کە هەر لەگەڵ وەرگرتنی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەدا بەڵێنی گەورەی دا بۆ گەڕاندنەوەی ئیتاڵیا بۆ شوێنی راستەقینەی خۆیان.



