ئینگلتەرا

بڕیاری دی زێربی چی دەبێت ئەگەر تۆتنهام دابەزێتە چامپیۆنشیپ؟ وەڵامێکی یەکلاکەرەوە دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ دی زێربی لە نوێترین لێدوانیدا دوای بەفەرمی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی تۆتنهام قسەی لەسەر ئەو ئاڵنگارییە گریمانەییانە کرد کە دێنە رێگەی.

تۆتنهام بە یەکێک لە هەرە خراپترین وەرزەکانی خۆیاندا تێدەپەڕن، کە سەرەڕای گۆڕینی دوو راهێنەر (تۆماس فڕانک و ئیگۆر تودۆر) تەنها لەم وەرزدا، کەچی یانەکە تادێت لە ناوچەی دابەزین بۆ چامپیۆنشیپ نزیکتدەبێتەوە کە ئێستا لە پلەی 17 دێن بە جیاوازیی تەنها خاڵێک لەو ناوچەیەوە. بەوەش هەموو ئامانجی راههێنەرە ئیتاڵییەکەی پێشووی مارسیلیا دەبێتە هەوڵدان بۆ هێشتنەوەی یانە لەندەنیەکە لە خولی ئینگلیزی لەو 7 یارییەی کە لە وەرزەکە ماویانە.

دی زێربی کە سێشەشەممەی ئەم هەفتیەیە 31ی مانگی رابردوو پۆستەکەی وەرگرت، بە گرێبەستێک تا ساڵی 2031. لەو بارەیەوە دڵنیایی بە هاندەرانی سپێرس دا لە ئەگەری وەها سیناریۆیەک و وتی ئەو بە رێژەی 100% پابەند دەبێت بە گرێبەستەکەیەوە و مانەوەی لەگەڵ تۆتنهام تەنانەت ئەگەر بێتوو یانەکە داشبەزێتە چامپیۆنشیپ.

ئەمە بۆ من ئاڵنگارییەکی گەورەیە، وەرزی داهاتووش هەر راهێنەری تۆتنهام دەبم، جا ئەگەر هەرچیەک رووبدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button