
یاریگا –
رۆشتنی ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی یەکلایی کرایەوە و ئەم هاوینە ماڵئاوایی لەو یانەیە دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، بێرناردۆ سیلڤا بە رێژەی 100% بڕیاری داوە لە هاوینی ئەم ساڵ کە گرێبەستەکەی بەسەردەچێت، وەک یاریزانی ئازاد سیتی جێبهێڵێت.
ئەستێرە پۆرتوگالیەکە 9 ساڵ بەرلە ئێستا لە مۆناکۆی فەڕەنساوە گواسترایەوە بۆ ریزەکانی سیتیزنس. لەگەڵ ئەو یانە ئینگلیزەیە مێژوویەکی گەورەیان نووسیەوە لە چنینەوەی نازناوە نێوخۆیی، کیشوەری و جیهانیەکان کە ئەو یەکێک بوو لە رەگەزە سەرەکییەکانیان بەدرێژایی ئەو ماوەیە.
رۆمانۆ نووسیویەتی لەم مانگەوە یاریزانەکە و هاوکارەکانی سەرجەم بژرادە و ئۆفەرەکان کە پێشکەشیان دەکرێت هەڵدەسەنگێنن تا لەم هاوینە دوای کۆتایی هاتنی وەرزەکە بڕیاری لەسەر بدەن.
🚨👋🏼 Bernardo Silva’s decision is 100% made; he’s set to leave Manchester City in June as free agent.
Bernardo and his camp will start assessing all options/proposals from this month. pic.twitter.com/7Dhs7Rrump
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 2, 2026
ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ سەرچاوەکان بڵاویانکردەوە بێرناردۆ بە پرۆژەکانی یوڤێنتوس سەرسامترە وەک لە هەر بژاردەیەکی دیکە، بەڵام مووچەکەی لەو یانە ئیتاڵیە کەمتر دەکرێتەوە وەک ئەوەی لەگەڵ سیتی وەریدەگرێت.



