
یاریگا –
ڤینیسیۆس جونیۆر ئەمڕۆ بۆ چارەسەری سرووشتی و پڕۆسەی چاکبوونەوەی سەردانی ڤاڵدێبێباسی کرد بەڵام لەسەر چیمەنی یاریگا راهێنانی نەکردووە.
ڤینیسیۆس گەڕاوەتەوە ڤاڵدێبێباس، ئەگەرچی یانەکە رۆژێک پشووی پێداوە بەڵام چووەتە شوێنی راهێنانەکان. ڤینی پەیڕەوی پلانێکی دیاریکراوی کردووە: چارەسەری سرووشتی و پڕۆسەی چاکبوونەوە بەبێ راهێنانی سەر چیمەنی یاریگا. هیچ پێکانێکی نییە و مەترسی لەسەر نییە، بەڵام فشارێکی زۆر لەسەر ماسوولکەکانی دروست بووە، لە کاتی جامی جیهانیی یانەکانەوە لە 57 یارییدا بەشداریی 55 یاریی کردووە، هەموو لایەک هاوڕان کە پارێزگاری باشترین بژاردەیە. پێشبینی دەکرێت سبەی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بگەڕێتەوە راهێنانی سەر چیمەن، بەڵام گومان هەیە بەرامبەر مایۆرکا سەرەکی دەبێت یان بۆ رووبەڕووبووەنەوەی بایرن میونشة پشووی پێدەدرێت.
یەکێکی دیکە لەو یاریزانانەی ئامادە نەبووە فێدریکۆ ڤاڵڤێردییە، کە بۆ یارییەکەی مایۆرکا بەهۆی راگیرانەوە بەشداریی ناکات و یانەکە مۆڵەتی رۆژێک پشووی لە ماڵەوە پێداوە، تاوەکوو بەرامبەر بایرن میونشن بەتەواوی ئامادە بێت. جگە هەڵۆکەی مەدرید، ئالڤارۆ ئاربێلوا لە تواناکانی سێ یاریزانی دیکەش بەرامبەر مایۆرکا بێبەش دەبێت، ئەوانیش: تیبۆ کۆرتوا، فێرلاند مێندی و رۆدریگۆ، سەرجەم یاریزانەکانی دیکە لە پێکهاتەی مێرێنگێ ئامادە دەبن.

ئەمەش واتا سبەی گەڕانەوەی ئێدێر میلیتاو و دانی سێبایۆس دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان پشتڕاست دەکرێتەوە. سەبارەت بە میلیتاو، ماوەی نزیکەی چوار مانگە بەهۆی پێکانەکەی بەرامبەر سێلتا دوور کەوتووەتەوە. سەبارەت بە سێبایۆس، ماوەی 40 رۆژە بەهۆی پێکانەکەی لە یاریگای ئێل سادار لە 21ـی شووباتەوە دوور کەوتووەتەوە.
راهێنانەکانی ئەمڕۆ سەرجەم یاریزانە نێودەوڵەتییەکان جگە لە ڤاڵڤێردی بەشداربوونە، کە بەهۆی رووداوەکەی بەرامبەر باینا یارییەک راگیراوە. ئاربێلوا بۆ یارییەکەی مایۆرکا 20 یاریانی تیمی یەکەمی ئامادە دەبن، لەگەڵ تیاگۆ پیتارچی لاو. پێشبینی ناکرێت یاریزانی زۆری ئەکادیمیا لە لیستی بانگهێشتکراوەکان بن.



