ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی گەورە نزیکدەبێتەوە

هەموو شتێک ئامادەیە و تەنیا یەک بەربەست ماوە..

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە گواستنەوەی ئالێساندرۆ باستۆنی، بەرگریکاری ئیتاڵی نزیکدەبێتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرتس، فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا لەگەڵ ئالێساندرۆ باستۆنی، بەرگریکاری ئینتەر میلان لە گفتوگۆی بەردەوامدایە و لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە ئیتاڵییە بەردەوامە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هانزی فلیک زۆر بە باستۆنی سەرسامە و هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی دەدات، مەرجە کەسییەکانیش بەهیچ شێوەیەک نابنە کێشە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، تاکە بەربەستی بەردەم گرێبەستەکە ئەوەیە پێویستە بارسێلۆنا سەرەتا یاریزانێک بفرۆشێت و تێچووی گواستنەوەی ئەو ئەستێرە ئیتاڵییە دابین بکات.

باستۆنی ئامانجی بارسێلۆنایە؛ ئەستێرەیەکی بۆ کەمکردنەوەی پارەکەی بەکاردەهێنێت

بابەتی زیاتر

Back to top button