
یاریگا –
لویس ئێنریکێی راهێنەری پاریس سانجێرمان پێش یارییەکەی تۆڵۆز لە باخچەی شازادەکان لە کۆنگرەیەدا قسەی بۆ میدیاکان کرد.
راهێنەری پاریس سانجێرمان، لویس ئێنریکێ پێش یارییەکەیان بەرامبەر تۆڵۆز لە هەفتەی 27ـی لیگ 1 لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ئامادە بوو. راهێنەرە ئیسپانییەکە کاتێک لەبارەی مووچەکەیەوە پرسیاری لێکرا بە توانجەوە وەڵامی دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە یەکێکە لەو راهێنەرانەی کە زۆرترین مووچە وەردەگرێت.
سەبارەت بە فابیان رویز:
دەبێت سەیری راهێنانەکانی ئەم دوانیوەڕۆیە بکەین تاوەکوو بزانین کام یاریزانانە ئامادەن. بۆ بابەتی فابیان، ئەو بەرەوپێش دەچێت و باشترە، بەڵام هێشتا هەندێک شتی کەمە. ئاساییە لەماوەی وەرزەکەدا تووشی ئەم پێکانانە ببیت، گەڕانەوەی هەواڵێکی خۆشە، بەڵام هێشتا دەبێت چاوەڕێ بکەین.
سەبارەت بە بەستنی مایک لە ناوبژیوانان:
من لەگەڵ هەر شتێکم کە بتوانێت تۆپی پێ بەرەوپێش ببات، ئەگەر نابژیوان بتوانێت بڕیارەکەی بۆ هەمووان روون بکاتەوە، پێم وایە ئەمە خاڵێکی باشە، بەڵام دەبێت بزانیت چۆن بیرۆکەکە بەروپێش دەچێت، لەگەڵ ئەوەشدا وەکوو گوتم؛ من هەموو کاتێک لەگەڵ هەر شتێکم کە بتوانێت وەرزشەکە بەرەوپێش ببات.
سەبارەت بەوەی ئایا بێزار دەبێت بە بڵاوکردنەوە مووچی ساڵانە لە میدیاکان:
پێتان وایە یاریزانەکان گرنگی بە مووچەی من دەدەن؟ قسەکردن لەو بارەیەوە گونجاو نییە، بێگومان من یەکێکم لەو راهێنەرانەی جیهان کە زۆرترین مووچە وەردەگرم، شتێکی خۆشە بۆ من.
سەبارەت راگرتنی یارییەکەی بەرامبەر لانس:
هەڵوێستی ئێمە روونە، دەبێت بەرگری لە پاریس سانجێرمان بکەین. لە هەموو تێڕوانینەکان تێدەگەم، تێدەگەم لانس بیر لە چی دەکاتەوە، بەڵام دەبێت ئەوەی بڕیاری لەسەر دراوە قبووڵی بکەیت. تێدەگەم کە هەمووان بەرگری لە بەرژەوەندی خۆیان دەکەن.
سەبارەت بەو یاریزانانەی سبەی ئامادە نابن:
زانیارییەکان دڵخۆشکەرن چونکە لە ماوەی پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان هیچ پێکانێک نەبووە، دوای راهێنانەکانی ئەم دوانیوەڕۆیە، دۆخی یاریزانەکان دەبینین. دەزانین یارییەکەی سبەی قورسە. سەرجەم یاریزانەکانم جگە لە بێرالدۆ پەیوەندیان بە هەڵبژاردەکانیانەوە کردبوو.
سەبارەت بە هەمەکارەیی یاریزانەکان:
خەونی من ئەوەیە 20 یاریزانم هەبێت کە بتوانن لە هەموو شوێنیک یاریی بکەن، حەز دەکەم 20 یاریزانم هەبێت کە بتوانن لە تەواوی یاریگا یاریی بکەن: نونۆ مێندێش وەکوو باڵی بەرگری، ناوەڕاست، هێرشبەر، ژمارە 9…جگە لە گۆڵپارێز. راهێنەری تیمی رکابەر بهێننە بەرجاوتان کە پێکهاتەی سەرەکی دەبینێت و سەری دەسوڕمێت چۆن یەک یاریزان سەرجەم ناوچەکانی یاریگا داگیر دەکات. شتێکی قورس دەبێت، هەوڵ دەدەم بەو مەبەستە بەدەستی بهێنم.



