ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیۆس و ئێمباپێ لووتکەی لالیگایان گرتووە؛ ریزبەندیی زۆرترین مووچە ئاشکرا دەکرێت

جەنگی زۆرترین مووچە لە بێرنابیۆ؛ بۆچی ڤینیسیۆس مووچەکەی زیاتر دەبێت؟

Yariga App

یاریگا –

لە نوێترین لیستی ئەو یاریزانانەی لە لالیگا زۆرترین مووچە وەردەگرن، ڤینیسیۆس جونیۆر و کیلیان ئێمباپێ لووتکەی ریزبەندییەکەیان گرتووە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی، دوو هێرشبەرەکەی ریال مەدرید مانگانە بڕی 2,670,000 یۆرۆ وەکوو مووچەی گشتی وەردەگرن، بەڵام ئەو هاوسەنگییە لە وەرزی داهاتوودا دەگۆڕێت و ڤینیسیۆس پێش کیلیان دەکەوێت.

مووچەی ڤینیسیۆس؛ هەڵکشانێکی بەردەوام

ڤینیسیۆس لە کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە ساڵی 2023، مەرجێکی دانا کە هەموو ساڵێک مووچەکەی بە بڕی دوو ملیۆن یۆرۆ زیاد بکات. مووچەی ئێستای ئەستێرەکەی مێرێنگی 16 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام لە وەرزی داهاتوو، کە دوایین ساڵی گرێبەستەکەیەتی، مووچەکەی دەگاتە 18 ملیۆن یۆرۆ، بەوەش ڤینیسیۆس لە رووی مووچەی جێگیرەوە دەبێتە یەکەمی لالیگا.

نهێنییەکانی داهاتی ئێمباپێ

هەرچەندە مووچە جێگیرەکەی ئێمباپێ لە ڤینیسیۆس کەمتر دەبێت، بەڵام بەهۆی پاداشتی واژۆکردنی گرێبەستەکەی کە بڕەکەی 100 ملیۆن یۆرۆیە و بەسەر پێنج ساڵ دابەشکراوە، هێشتا زۆرترین داهاتی لە یانەکە دەستدەکەوێت. هەروەها کیلیان لە 80%ـی مافی وێنەکانی لای خۆی هێشتووەتەوە، کە ئەمە دەستکەوتێکی دارایی خەیاڵییە و ریال مەدرید پێشتر بۆ هیچ ئەستێرەیەکی دیکە ئەو مەرجەی قبووڵ نەکردووە.

ریزبەندی زۆرترین مووچەی مانگەی یاریزانانی لالیگا؛

  • کیلیان ئێمباپێ (ریال مەدرید)؛ 2,670,000 یۆرۆ.

  • ڤینیسیۆس جونیۆر (ریال مەدرید)؛ 2,670,000 یۆرۆ.

  • دەیڤد ئالابا (ریال مەدرید)؛ 1,880,000 یۆرۆ.

  • رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی (بارسێلۆنا)؛ 1,730,000 یۆرۆ.

  • جود بێلینگهام (ریال مەدرید)؛ 1,670,000 یۆرۆ.

  • یان ئۆبلاک (ئاتلێتیکۆ مەدرید)؛ 1,670,000 یۆرۆ.

سیمۆنی لە لووتکەی راهێنەران

لەسەر ئاستی راهێنەرانیش، دیێگۆ سیمۆنی بە مووچەی 2,170,000 یۆرۆ لە پلەی یەکەمدایە و هانزی فلیک بە 910,000 یۆرۆ لە پلەی دووەم دێت. هەروەها ئالڤارۆ ئاربێلۆ مانگانە 580,000 یۆرۆ وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button