ئینگلتەراگرنگترین

تەنیا سێ مانگ ماوە؛ چارەنووسی کۆناتێ لە لیڤەرپوول بە ناروونی دەمێنێتەوە

کۆناتێ مەرجێکی قورس بۆ رێدز دادەنێت

Yariga App

یاریگا –

گرێبەستی ئیبراهیما کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپوول دوای کەمتر لە سێ مانگی دیکە کۆتایی دێت و تاوەکوو ئێستا چارەنووسی دیار نییە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی لیڤەرپوول دەیانەوێت کۆناتێ لە یانەکە بهێڵنەوە، بەڵام دانوستانەکانی نێوان هەردوولا تاوەکوو ئێستا هیچ ئەنجامێکیان نەبووە و داهاتووی بەرگریکارەکە هێشتا بە ناروونی ماوەتەوە.

کێشەی مووچە و مەرجەکان

گفتوگۆکانی نێوان کۆناتێ و لیڤەرپوول لە مانگی تشرینی یەکەمی 2024 دەستیان پێکرد. کۆناتێ ئێستا هەفتانە 150,000 پاوەند وەردەگرێت. بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، بەرگریکارەکە فەرەنسییەکە داوای زیادکردنی مووچەکەی دەکات و دەیەوێت مووچەکەی نزیک ببێتەوە لە مووچەی فلۆریان ڤێرتز کە هەفتانە 250,000 پاوەند وەردەگرێت، بەڵام یانەی لیڤەرپوول بەهۆی زۆریی خەرجییەکانەوە کە گەیشتووەتە 428 ملیۆن پاوەند، نایەوێت مووچەی زۆر بە یاریزانەکان بدات.

یانەکانی دیکە و بژاردەکانی کۆناتێ

یانەی ریال مەدرید پێشتر ئارەزووی گواستنەوەی کۆناتێی دەکرد، بەڵام ئێستا لە گرێبەستەکە کشاوەتەوە. هەروەها یانەی بایرن میونشن دوای نوێکردنەوەی گرێبەستی دایۆت ئۆپامیکانۆ تاوەکوو ساڵی 2030، پێویستی بە بەرگریکاری دیکە نەماوە. یانەی پاریس سان جێرمانیش تاوەکوو ئێستا هیچ هەنگاوێکی فەرمیی بۆ گواستنەوەی نەنەوە و ئەم هۆکارانە مانەوەی کۆناتێ لە ئافێڵد بەهێزتر دەکەن.

ئاماژەکانی مانەوە و یارییە چارەنووسسازەکان

کۆناتێ لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا لەگەڵ تۆڕی ESPN باسی داهاتووی یانەکەی کرد و جەختی لە بردنەوەی نازناوەکان لەگەڵ یاریزانە نوێیەکان کردەوە، ئەو لێدوانانەش هاندەرانی یانەکەی زۆر دڵخۆش کرد. لیڤەرپوول لە چەند هەفتەی داهاتوودا رووبەرووی یاریی زۆر سەخت دەبێتەوە. تیمەکەی ئارنە سلۆت بەرامبەر مانچستەر سیتی لە جامی یەکێتیی ئینگلتەرا و پاریس سان جێرمان لە چامپیۆنزلیگ یاری دەکات. کۆنتاێی تەمەن 26 ساڵ لە 30ـی حوزەیران دەبێتە یاریزانێکی ئازاد و دەیەوێت پێش دەستپێکردنی مۆندیال چارەنووسی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button