
یاریگا –
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا، لەگەڵ راهێنەر هانزی فلیک رێککەوتووە لەسەر دواخستنی گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوهكو مانگی حوزەیران.
لاپۆرتا بڕیاری مانەوە یان رۆیشتنی یاریزانە خواستراوەکانی سپاردووە بە دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی، هەروەها جەختی کردەوە کە بەبێ پێویستی ناچنە ناو بازاڕی گواستنەوەوە. بەرگری لە ئەکادیمیای لاماسیا و کارەکانی کۆمپانیای لیماک لە بونیادنانی یاریگای نوێی کامپ نۆ کرد.
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێڵۆنا، لەگەڵ هانزی فلیکی راهێنەر هاوڕایە لەسەر دواخستنی گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوهكو کۆتایی وەرز، بەتایبەتی لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا.
🏡🟦🟥Laporta: “No hay que fichar por fichar, hay que seguir mirando lo que tenemos en casa”
➡️El presidente electo del Barça ha repasado la actualidad blaugrana en una entrevista concedida al Món Esport
✍️ @jaumemarcet
🔗https://t.co/b76wPW5r8y pic.twitter.com/dv33IeSul8— Diario SPORT (@sport) April 1, 2026
لاپۆرتا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “Món Esport” گوتی:
“لە کۆتایی وەرز بە هێمنی گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە دەکەین، هەست بە پێویستی ناکات بۆ ئێستا، چونکە لەگەڵ خۆیدا راستگۆیە و زۆر پیشەگەرە.”
گوتیشی:
“پێم وایە ئەو شایەنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی، بەڵام ئەو پێی باشە لە کۆتایی وەرزدا بارودۆخەکە هەڵسەنگێنێت و بڕیاری گونجاو بدات. ئەگەر گرێبەستەکە بۆ ساڵێکی تر نوێ بکەینەوە، ئەو پابەند دەبێت. پێم وایە ئەو وا هەست دەکات ئەگەر گرێبەستێکی درێژخایەنی هەبێت، ڕەنگە هەندێک وا بیربکەنەوە وهك پێویست كارناكات.
لاپۆرتا بڕیاری مانەوە یان رۆیشتنی یاریزانە خواستراوەکانی وەک مارکوس راشفۆرد و جواو کانسێلۆی سپارد بە دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی، هەروەها بەرگری لە پابەندبوونی خۆی بەرامبەر ئەکادیمیای لاماسیا کرد.
سەرۆکی بلوگرانا گوتی:
“تێدەگەم کە لە هەموو لایەنەکانەوە باشتر دەبین، بەڵام دەبێت بڵێم ئەوەی بڕوام پێیەتی دوای بونیادنانی تیمێکی ڕکابەری ئاوا، پاراستنییەتی و بەردەوامبوونە لە چەسپاندنی.”
لاپۆرتا زیاتر گوتی،
پێویست ناکات پەنا بۆ بازاڕی گواستنەوە ببەین تەنیا لەبەر خاتری ئەوە، دەبێت بەردەوام بین لە سەیرکردنی ئەوەی لە ناو یانەکەدا هەمانە بۆ باشترکردنی تیمەکە ئەگەر پێویست بوو.”
هەروەها لاپۆرتا جەختی لەسەر رێزگرتن بۆ رکابەرە پێشووەکەی ڤیکتۆر فۆنت کردەوە و رایگهیاند:
“پێم وانییە سوکایەتیم بە کەس کردبێت بە کەمێک سەماکردن و ئاهەنگگێڕان، سەبارەت بە پۆستهرهكهش ئەوە بووە بە رابردوو. لەم هەڵمەتەدا داوایان لێکردم پۆستهرێكی تر دروست بکەم، بەڵام حەزم لە دووبارەکردنەوەی شتەکان نییە.”
لاپۆرتا دووبارە بەرگری لە کارەکانی کۆمپانیای لیماک کرد لە بونیادنانی کامپ نۆی نوێ، هەروەها ئەگەری دووبارە سەیرکردنەوەی بژاردەی یاریگای “مۆنتجویک”ی دوورنەخستەوە و یاریگای “یۆهان کرۆیف”یشی بە نموونەیی وەسف کرد.
سەبارەت بە کەیسی نیگرێرا، رژد بوو لەسەر ئەوەی ئهوان هیچ ئامانجێكی خراپیان نهبووه و رایگهیاند؛
“دەیانهوێت بەشێک لە مێژووە شکۆدارەکەی بارسێڵۆنا رەش بکەنەوە، ئەوانەی دەیانەوێت زیانمان پێ بگەیەنن بێدەنگ نابن.”



