ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

دەمارم جووتی کرد و لێمدا؛ ڤاڵڤێردی چیرۆکی لێدانەکەی مۆراتا دەگێڕێتەوە

پێیان دەگوتم باڵندەی بچووک بەڵام ئێستا هەڵۆم

Yariga App

یاریگا –

ڤاڵڤێردی ستایشی کارلۆ ئانچیلۆتی دەکات و زۆر بە باشیش باسی زیدان دەکات، بەڵام ناوی چابی ئاڵۆنسۆ ناهێنێت.

فێدریکۆ ڤاڵڤێردی یەکێکە لە ناودارترین یاریزانەکانی ئێستای ریال مەدرید، بەهۆی ئەو ئاستەی پێش پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان پێشکەشی دەکرد. ناوەڕاستکارە ئۆرۆگواییەکە لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ Terapoa Picante قسە دەکات و باسی چەند ساتێکی کاروانی وەرزشیی خۆی دەکات.

سەبارەت بە نازناوی ‘پاخاریتۆ – باڵندەی بچووک’:
من زۆر لاواز بووم، زۆر رامدەکرد و دەچوومە هەموو شوێنێک. یەکێک لە راهێنەرەکانم بە پاجاریتۆ بانگی کردم، باوکم بەدڵی نەبوو، بەڵام ئەو تەنیا کەس بوو ئەمەی نەبینی. ئێستام من ‘هالکۆن – هەڵۆ’ـم، بەهۆی ئەوەی کەمێک توندترم، بەڵام من هێشتا پاجاریتۆم.

سەبارەت پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید:
لە یەکەم مەشق و راهێنان لەگەڵ کاستیا، هاوتیمەکانم ئۆتۆمێلی زۆر باشیان هەبوو، منیش سەیارەیەکم هەبوو کە بە ئەستەم دەکرا پێی بڵێین باشە. بە خۆمم گوت: ئەوە خۆم دەخەمە چییەوە؟ وردە وردە براندەکانی جلم دەبینی؛ بەخێرایی جلەکەی خۆمم لەبەرکردەوە تاوەکوو نەبینین کە هیچ براندێکم لەبەر نییە. ئەمە بەراوردکارییەکی واقعی بوو.

سەبارەت لێدانەکانی:
چەند گۆڵپارێزێکم تووشی پێکان کردووە، لوکا زیدانم لە شانیدا تووشی پیکان کرد. دەمویست بمرم؛ بە خۆمم گوت دەرم دەکەن، کوڕەکەی زیدانم تووشی پێکان کرد. هەندێک گۆڵپارێز بەهۆی لێدانەکانی منەوە تووشی پێکان بوونە، زۆربەی شانیان دەردەچوو. قاچەکانم زۆر لاوازن، نازانم ئەو هەموو هێزە لە کوێوە دەهێنم.

سەبارەت بە سێ گۆڵەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی:
بۆ من بەرامبەر مانچێستەر سیتی هەموو شتێک بە باشی رۆیشت، هەرگیز پێم وانەبوو دەتوانم سێ گۆڵ بکەم، شتێکی باوەڕپێنەکراو بوو. ئەوە 50 خولەکی لەبیرنەکراوی کاروانی وەرزشییم بوو. باشترین شت هەستکردن بە خۆشەویستی خەڵک بوو. رۆژی پێشتر بە هاوژینەکەمم گوت هیوادارم گۆڵ بکەم، بەڵام سێ گۆڵ؟ شتێکی باوەڕپێنەکراوە.

سەبارەت بە لێدان لە مۆراتا:
ئەمە شتێک نییە منداڵان بیبینن، بەڵام لەو ساتەدا هەستم کرد دەبێت بۆ تیمەکە سەرکێشی بکەم. دەمزانی کارتی سوور وەردەگرم، دەمارم جووتی کرد، بەڵام ئەوەی دەبوو بیکەم، کردم. تەنیا بیرم لەوە کردەوە کە ریال مەدرید دەبێت بیباتەوە، من خەڵکی ئەمریکای باشوورم؛ ئێمە کاردانەوەمان بۆ دۆخەکان دەستبەجێیە. لەم ساتانەدا بیر لەوە دەکەیتەوە بە توندی لێیان بدەیت و مەترسیان نەهێڵیت.

سەبارەت بە بیرەوەرییەکانی زیدان:
زیدان یارمەتیدام ئەو کەسایەتییەم هەبێت، ئەو ئاسوودەیی و ئەو ئارامییەی پێدام بزانم کە سەرکەوتوو دەبم. ئەوەی کە رۆژانە پرسیاری هاوژین و منداڵەکانمی لێدەکردم زۆر دڵخۆشی کردم.

سەبارەت بە راهێنەرایەتیی ئانچیلۆتی:
ئانچیلۆتی وایلێکردم باوەڕم بەخۆم بێت. بەلای منەوە ئەو وەکوو ئەندامێکی خێزانە، زۆرم خۆش دەوێت. هیوادارم رۆژێک لە رۆژان جارێکی یەکدی ببینینەوە. ئەو هەستەی هەموو رۆژێک بۆی دروست دەکردین، ئەو برسییەتی و ویستەی کە بۆ بردنەوە پێی دەداین نایاب بوو. ئانچیلۆتی کامڵترینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button