چارەنووسی جێنارۆ گاتوسۆ یەکلایی دەبێتەوە

یاریگا –
جێنارۆ گاتوسۆ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەستلەکار دەکێشێتەوە و لەگەڵ ئازووری بەردەوام نابێت.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، جێنارۆ گاتوسۆ واز لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەهێنێت و لە پۆستەکەی بەردەوام نابێت.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە کۆتا یاریی قۆناخی پاشکۆی مۆندیال بە بۆسنیا دۆڕا و نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە جامی جیهانی 2026.
🚨🇮🇹 Gennaro Gattuso, expected to leave his job as Italy national team head coach.
Follows missed Word Cup qualification after defeat against Bosnia. pic.twitter.com/XyJpVndxg2
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) April 2, 2026
تۆپی پێی ئیتاڵیا بە دۆخێکی سەختدا تێدەپێڕێت و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا سێ مۆندیالی بەدوای یەکە بەشداریی ناکات و لە گەورەترین نمایشی تۆپی پێ بێبەش دەبێت.
راهێنەرە 48 ساڵانییەکە لە هاوینی 2025 پۆستی راهێنەرایەتی ئیتاڵیای وەرگرت و لە هەشت یاریی سەرپەرشتی هەڵبژاردەکەی کردووە، لە شەش یاریی براوە بووە و دوو یاریش دۆڕاوە.
گاتوسۆ بەڵێنی دابوو ئەگەر نەتوانێت ئیتاڵیا بگەیەنێتە مۆندیال ئەوا ئەو وڵاتە جێدەهێڵێت و لە شوێنێکی دوور لە نیشتمانەکەی دەژی.



