نیمچە فەرمی؛ ئانچێلۆتی کۆتا لیستی هەڵبژاردەی بەڕازیلی یەکلایی کردووەتەوە

یاریگا –
کارلۆ ئانچێلۆتی دوای دوو یارییە دۆستانەکەی بەڕازیل بەرامبەر هەڵبژاردەکانی فەڕەنسا و کرواتیا کە لەوەی یەکەمیاندا شکستی هێنا و لە دووەمیاندا بردنەوە، کۆتا لیستی هەڵبژاردەکە بۆ مۆندیالی 2026 کە ئەم هاوینە بەڕێوەدەچێ، یەکلایی دەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی ESPNی وەرزشی، ئانچێلۆتی سەرقاڵی یەکلاکردنەوەی لیستی 26 یاریزانیە بۆ مۆندیال. سەرچاوەکە نووسیویەتی کە راهێنەرە ئیتاڵیەکەی سامبا پێشتر ناوی 24 یاریزانی جێگیرکردووە و یەکلایی بووەتەوە مەگەر لە حاڵەتێکدا کە پێکان رووبدات ئینجا دووربخرێنەوە.
ناوی یاریزانەکانیش ئەمانەن:
گۆڵپارێزان
ئەلیسۆن (لیڤەرپوول)
ئێدەرسن (فەنەرباچێ)
بێنتۆ (نەسڕ)
بەرگریکاران
دانیلۆ (فلامینگۆ)
ویسڵی (رۆما)
ئالێکس ساندرۆ (فلامینگۆ)
دۆگلاس سانتۆس (زێنیت)
مارکینۆس (پاریس سانجێرمان)
گابریێل (ئارسیناڵ)
ئیدێر میلیتاو (ریال مەدرید)
برێمەر (یوڤێنتوس)
لیۆ پێرێرا (فلامینگۆ)
ناوەڕاستکاران
کاسیمیرۆ (مانچێستەر یونایتد)
بڕونۆ گیمارایش (نیوکاسڵ)
فابینیۆ (ئیتیحاد)
ئاندرێ سانتۆس (چێڵسی)
دانیلۆ سانتۆس (بۆتافۆگۆ)
هێرشبەران
ئێستڤاو (چێڵسی)
لویز هێنریکی (زێنیت)
ڤینیسیوس جونیۆر (ریال مەدرید)
مارتینێلی (ئارسیناڵ)
ماتیوس کونیا (مانچێستەر یونایتد)
جواو پێدرۆ (چێڵسی)
رافینیا (بارسێلۆنا)
سەرچاوە وەرزشیەکە زانیویەتی ئەوەی ئانچێلۆتی ماوەتەوە یەکلایی بکاتەوە دوو یاریزانی دیکەیە کە ئایا ناوەراستکارێکی دیکە زیاد بکات لەگەڵ هێرشبەرێکی دیکە، یاخود دوو هێرشبەر. بۆ ئەو پێگەیەش ناوەکانی وەک ئێندریک و ئیگۆر تیاگۆ دیارترین بەربژێرن بۆ تەواوکردنی لیستەکە.
بەوەش بابەتی بانگهێشتکردنەوەی نێیمار دا سیلڤا بەتەواوەتی دادەخرێت و گۆڵکارە مێژووییەکەی بەڕازیل بۆ هەمیشە لە مۆندیالەکەندا نابینرێتەوە، ئەو پاڵەوانێتیەی کە سێ جار تێیدا بەشداریکرد و نەیتوانی بەدەستیبهێنێت.
🚨💣 𝐔𝐑𝐆𝐄𝐍𝐓: Carlo Ancelotti has FINALIZED Brazil’s 26-man squad for the 2026 World Cup! 🇧🇷😱
Ancelotti has already locked in 24 players who are now untouchable — they will only be excluded in case of injury.
Goalkeepers:
— Alisson (Liverpool)
— Ederson (Fenerbahçe)… pic.twitter.com/SgVtBhun7W— Topskills Sports UK (@topskillsportuk) April 1, 2026



