ئینگلتەراگرنگترین

ئارنە سڵۆت: سەڵاح وەک ئەفسانەیەکی لیڤەرپوول یانەکە جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت بە لێدوانێکی نایاب قسەی لەسەر رۆشتنی محەمەد سەڵاح کرد کە چەند رۆژێ بەرلە ئێستا بڕیاریدا لە کۆتایی وەرزەکە بۆ هەمیشە لیڤەرپوول جێبهێڵێت.

پەیامی ماڵئاوایی سەڵاح لە لیڤەرپوول و هاندەرانی رێدز

ئەستێرە میسڕیەکە هەر لەوکاتەوەی لە ساڵی 2017 لە رۆمای ئیتاڵیەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کرد، لەگەڵ ئەو یانە ئینگلیزیە مێژووی نووسیەوە کە توانیان تینوێتی چەندین ساڵەی هاندەرانی رێدز بە بردنەوەی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ بشکێنن. ئەوە جیا لە دەستکەوت و نازناوە تاکەکەسییەکانی خۆی کە لە ماوەی ئەو 9 ساڵەدا توانی بگات بە چەندین ریکۆرد و ژمارەی ئەفسانەیی.

لە نوێترین لێدواندا، ئارنە سڵۆت ئەگەرچی ئەم وەرزە لە هەندێ قۆناخدا ساردیی کەوتە نێوانیانەوە لەگەڵ سەڵاح، بەڵام وەسفێکی ناوازەی محەمدی کرد و وتی

سەڵاح ئەفسانەیەکی راستەقینەیە. هیوادارین لە چەند هەفتە و مانگەی کە ماومانە، ناوی خۆی زیاتر بە نەمریی بهێڵێتەوە لەپێناو شتێکی تایبەتدا کە یاریی بۆ دەکەین.

بەڵام ئەو بۆ هەمیشە وەک ئەفسانەیەک لە یانەکە دەڕوات، وەک وتم، ئەو شێوازەی لە چەند وەرزی رابردوودا یانەکە یاریی دەکرد، بەشێکی زۆری بەهۆی ئاستی سەڵاحەوە بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button