ئیسپانیاگرنگترین

لامین یامال بەیاننامەیەک لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردووی یارییەکەی بەرامبەر میسڕ بڵاودەکاتەوە

"من موسڵمانم، سوپاس بۆ خوا"

Yariga App

یاریگا –

لامین یامال سەبارەت بە رووداوە شەرمەزارکەرەکەی شەوی رابردوو لە یارییەکەی ئیسپانیا و میسڕ بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە.

دوای ئەو شەپۆلە رەگەزپەرستییەی لە یاریی نێوان ئیسپانیا و میسر روویدا، لامین یامال، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، پەیامێکی کاریگەری بڵاوکردەوە و وەڵامی ئەو هاندەرانەی دایەوە کە دروشمی دژ بە موسڵمانیان دەگوتەوە.

یامال لە سەرەتای پەیامەکەیدا بە راشکاوی دەڵێت؛ “من موسڵمانم، سوپاس بۆ خوا”  و ئاماژە بەوە دەکات کە بیستنی دروشمی “ئەوەی هەڵنەپڕێت موسڵمانە” لە ناو یاریگادا، کارێکی تەواو بێڕێزانە و ناخۆشە.

تەواوی بەیاننامەکەی لامین یامال…

من موسڵمانم، سوپاس بۆ خوا.

دوێنێ لە ناو یاریگادا، دروشمی “ئەوەی هەڵنەپەڕێت موسڵمانە” بیسترا، دەزانم مەبەست لێی دروستکردنی کێبڕکێ بوو لەگەڵ تیپی ڕکابەر و شتێک نەبوو ڕاستەوخۆ دژی من بێت.

بەڵام وەکوو موسڵمانێک، لای من ئەمە هەر بە بێڕێزی و شتێکی زۆر ناخۆش دەمێنێتەوە.

تێدەگەم کە هەموو هاندەرەکان وەکوو یەک نین بەڵام بۆ ئەوانەی ئەم جۆرە شتانە دەڵێنەوە؛

بەکارهێنانی ئایین وەکوو گاڵتەجاڕی لە ناو یاریگادا، وەکوو مرۆڤێکی نەفام و رەگەزپەرست دەرتاندەخات.

تۆپی پێ بۆ چێژبینین و هاندانە، نەوەک بۆ بێڕێزیکردن بە مرۆڤەکان، تەنیا  لەبەرئەوەی کێن یان بڕوایان بە چی هەیە.

لەگەڵ ئەوەشدا، سوپاس بۆ ئەو کەسانەی هاتن بۆ هاندانمان، لە مۆندیالدا دەتانبینمەوە

شەوی شەرمەزاری لە ئیسپانیا؛ هاندەران درووشم دژ بە موسڵمانان لە یارییەکەی میسڕ دەڵێنەوە

 

View this post on Instagram

 

A post shared by @lamineyamal

بابەتی زیاتر

Back to top button