رۆژنامەکانی ئیتاڵیا هێرشی توند دەکەنە سەر تیپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان
کارەسات، هەرەسهێنان و کۆتایی جیهان؛ مانشێتی رۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئیتاڵیا

یاریگا –
جارێکی دیکە مێژوو خۆی دووبارەکردەوە و بۆ سێیەم جار لەسەریەک، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، پاڵەوانی چوار مۆندیال، ناتوانێت بگاتە گەورەترین کەرنەڤاڵی تۆپی پێ لە جیهاندا.
شەوی رابردوو لە یارییەکی پاڵەوانێتی گەیشتن بە مۆندیال ئیتاڵیا و بۆسنیا رووبەڕووی یەکتر بنوونەوە، ئیتاڵیا بە لێدانە یەکلاییکەرەوەکان یارییەکەی دۆڕاند و بۆ سێیەم جاری لەسەریەک نەیتوانی بگاتە مۆندیال.
دۆڕان بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بەرامبەر هەڵبژاردەیەک لەریزبەندی 66ـی جیهانە، بووە هۆی ئەوەی رۆژنامەکان شکستەکە بە کۆتایی جیهان بۆ ئیتاڵیا ناوببەن.
رەخنەی بێبەزەییانەی رۆژنامەکان
دۆڕان بەرامبەر هەڵبژاردەیەک لەریزبەندی 66ـی جیهانە، بووە هۆی ئەوەی شەپۆلێکی گەورەی رەخنەی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئیتاڵیای لێبکەوێتەوە. میدیا ئیتاڵییەکان هیچ بەزەییەکیان بە گاتۆسوی راهێنەر و یاریزانەکانیدا نەهاتووەتەوە و هێرشی توندیان دەکەنە سەر.
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە دیار و ناودارەکانی ئیتاڵیا؛




