عێراقگرنگترینمۆندیالی 2026

سەرجەم کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 یەکلایی دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوای سەرکەوتنی عێراق، سەرجەم کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 یەکلایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 6ـی بەیانی هەڵبژاردەی عێراق لە مەکسیک رووبەڕووی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بووەوە، عێراق 2-1 یارییەکەی بردەوە و دوای 40 گەڕایەوە مۆندیال.

هەڵبژاردەی عێراق وەکوو 48ـەمین هەڵبژاردە و دوایین هەڵبژاردە خۆی گەیاندە مۆندیالی 2026 و ئێستا ناو و ناسنامەی هەرد 48 هەڵبژاردە بەشداربووەکەی مۆندیالی 2026 یەکلایی بووەتەوە.

هەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەی I شانبەشانی هەڵبژاردەکانی فەرەنسا، نەرویج و سێنیگال یاریی دەکات و دووەم جارە لە مێژوودا دەگاتە مۆندیال.

11ـی 6ـی ئەمساڵ لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک یارییەکانی جامی جهانی 2026 دەستپێدەکات کە یەکەمجارە 48 هەڵبژاردە بەشداریی وەشانێکی مۆندیال دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button