
یاریگا –
ئیتاڵیا جارێکیتر نەیتوانی سەربکەوێت بۆ مۆندیال و ئەمجارە لەسەردەستی بۆسنە بێهیواکرا لەو پاڵەوانێتیەی کە ئازووری خاوەنی چوار نازناوە.
ئەوە سێیەم جاری لەسەریەک بوو ئیتاڵیا نەتوانێ بگاتە جامی جیهانی، ئەم جارە بە راهێنەرایەتی جینارۆ گاتوزۆ.
گاتوزۆ لە 15ی مایۆ/حوزەیرانت 2025 لە جێگەی لوچانۆ سپالێتی پۆستەکەی وەرگرت، ئامانجە گەورەکەی جینارۆ گەڕاندنەوەی هەڵبژاردەکەی بوو بۆ مۆندیال و لەو بارەیەشەوە بەڵێنی گەورەی دا کە هەر بەرپرسیارێتیەک دەگرێتەئەستۆ لەو پێناوەدا.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی و لە یەکەم کاردانەوەی دوای سەرنەکەوتنیان، دڵنیایی مانەوە بە گاتوزۆ درا.
فابریزۆ رۆمانۆ تۆزێک پێش ئێستا لێدوانی گابرێلی گراڤینای سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیای بڵاوکردەوە و وتوویەتی
داوام لە گاتوزۆ کرد بمێنێتەوە و بەردەوامبێت.
🚨🇮🇹 Italian Federation president Gabriele Gravina: “I’ve asked Gennaro Gattuso to stay and continue”. pic.twitter.com/bOtbNSu8Ox
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 31, 2026



