گرنگترینمۆندیالی 2026

بەپەلە؛ ئیتاڵیا شکستی هێنا لە گەیشتن بە مۆندیال

Yariga App

یاریگا –

ئیتاڵیا لە پاشکۆی پاڵاوتنەکان دوای یەکسانبوونی لە کاتی ئاسایی و دوو تایمی زیادکراو لەگەڵ بۆسنە، نەیتوانی سەربکەوێت بۆ مۆندیالی 2026.

هەردوو هەڵبژاردە دوای یەکسانبوونیان بە گۆڵێک، لە دوو تایمە زیادکراوەکاندا نەیانتوانی یەکلایی بکەنەوە، هەربۆیە لێدانە یەکلاکەرەوەکان بڕیاری کۆتایی دا و بۆسنە سەرکەوت بۆ پاڵەوانێتیەکە.

ئەگەرچی ئیتاڵییەکان لە خولەکی 15 لە رێگەی مۆیس کین دەستپێشخەرییان کرد لە کردنەوەی گۆڵ، بەڵام خاوەن ماڵ خۆی بەدەستەوە نەدا و لە خولەکی 79 ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە.

ئازووری ماوەیەکە نەفرەتی پاڵاوتنەکان بەرۆکی گرتوون. ماوەی 12 ساڵە (سێ مۆندیال) ناتوانن سەربکەون بۆ ئەو پاڵەوانێتیە گەورەیە.

دوایین جار بەشداریی جامی جیهانیان کردبێت، ساڵی 2014 بوو کە لە بەڕازیل بەڕێوەچوو. ئەوەش کارەساتێکی گەورەیە بۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە و مێژووی هەڵبژاردەکە کە خاوەنی چوار نازناون هاوشێوەی ئەڵمانیا و تەنیا بەڕازیل لەپێشیانەوەیە.

 

جارێ دیار نییە گۆڕانکارییەکان لەدوای کرانەدەرەوەی هەڵبژاردەکەیان چی دەبێ، گۆڕینی جینارۆ گاتوزۆی راهێنەر رەنگە یەکێک بێت لە سیناریۆ چاوەڕوانکراوەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button