
یاریگا –
ڤایرۆسی پێکانی تەنگی بە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا هەڵچنیوە و ئەمشەویش ئەستێرەیەکی دیکەیانی گرتەوە.
لەوەتەی پشووی فیفا دەستیپێکردووە و یاریزانانی یانەکان پەیوەندییان بە هەڵبژاردەکانیان کردووە، چەندین ئەستێرەی دیاری ئەوروپا لەگەڵ تیمی وڵاتەکەیان دووچاری پێکان بوونە. بەڵام ئینگلتەرا پشکی شێری بەردەکەوێت، زۆربەی ئەو یاریزانانەشی تووشی پێکان بوون لە ریزەکانی ئارسیناڵن:
ڤایرۆسی فیفا گورزی گەورە لە ئارسیناڵ دەدات؛ زوبیمێندی دەبێتە دەیەمین قوربانی
ئەمشەویش بۆ یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر ژاپۆن کە 0-1 بەو هەڵبژاردە ئاسیاییە دۆڕان، هاری کەین بەهۆی پێکانەوە دوورخرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، دوورخستنەوەی هێرشبەرەکە بۆ ئەو یارییە بەهۆی پێکانێکەوە بووە لە راهێنانەکاندا تووشی بووە.
ئەو رۆژنامەنووسە لە وردەکاریی زانیارییەکانیدا نووسیویەتی کە پێکانی ئەستێرەکەی بایرن میونشن بچووکە، هەربۆیە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی دەمێنێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی زیاتر.
🚨⚠️ Harry Kane is rested tonight as a precaution having picked up a minor issue in training.
Bayern striker remains with the squad receiving further assessment. pic.twitter.com/rWUSj3hakC
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 31, 2026
ئەو هەواڵە نەک بۆ ئینگلتەرا، بەڵکوو بۆ بایرن میونشنیش مایەی نیگەرانییەکی قووڵترە بەوپێیەی سێشەممەی داهاتوو لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبنە میوانی ریال مەدرید.



