ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ تۆتنهام راهێنەری نوێی دەستنیشانكرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی تۆتنهام هۆتسپێررزی ئینگلیزی رۆبێرتۆ دی زێربی ئیتاڵی وەكو راهێنەری نوێی دەستنیشانكرد.

هەژماری فەرمی تۆتنهام لە پلاتفۆرمی ئێكس دی زێربی وەكو راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.

دی زێربی تاوەكو هاوینی 2031 گرێبەستی لەگەڵ سپێرز واژۆكرد و بۆ پێنج ساڵی داهاتوو راهێنەری یانە ئینگلیزیەكە دەبێت.

لە دوای پەیوەندیكردنی بە تۆتنهام دی زێربی گوتی:

زۆر دڵخۆشم بە پەیوەندیکردنم بەم یانە ناوازەیەوە، کە یەکێکە لە گەورەترین و بەناوبانگترین یانەکانی جیهان.

دی زێربی لە ساڵی 2024 لە دوای جێهێشتنی بڕایتنی ئینگلیزی ئەرکی راهێنەرایەتی مارسیلیای گرتەدەست. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 69 یارییدا سەرپەرشتی یانە فەڕەنسییەکەی کرد، 39 یاریی بردەوە، لە 8 یارییدا یەکسان بووە و 22 یاریشی دۆڕاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button