ئیسپانیائینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یانەکانی پرێمەرلیگ دەیانەوێت بیڕفێنن؛ ریال مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەکانی پرێمەرلیگ گرنگی بە ئەستێرەکەی ریال مەدرید دەدەن و دەیانەوێت بە مووچەی بەرز پەلکێشی خولەکەی بکەن.

ئۆرێلیەن چوامینی یەکێک بوو لە گەورەترین گرەوەکانی ریال مەدرید بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاست، ئەو یاریزانە بوو بۆ شوێنگرتنەوە کاسێمیرۆ لە وەرزی 2022-2023 هەڵبژێردرا. ئەو 70 ملیۆنەی کە یانەی شاهانە لە فرۆشتنی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بۆ مانچێستەر یونایتد وەریگرت، لەو لاوە فەڕەنسییە 22 ساڵییەی خەرجکرد و 10 ملیۆنی دیکەشی خستەسەر تاوەکوو کۆتایی بە گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆناکۆ بهێنێت بە بەهای 80 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 20 ملیۆنی دیکە وەکوو پاداشتەکان.

بۆ چوامینی ئاسان نەبوو بیرەوەرییەکانی کاسێمیرۆ بسڕێتەوە، کە یاریزانێکی تاکتیکی بوو و زۆر باش لەگەڵ تۆنی کرووس و لوکا مۆدریچ گونجابوو. ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە سێ ساڵی پێچوو تاوەکوو ئەو رۆلە جێبەجێ بکات کە تیمەکەی لێیان دەویست، لە سەرەتای ئەمساڵ ئەو گەیشتە خراپترین دۆخی، کاتێک هاندەرانی بێرنابیۆ لە کاتی خوێندنەوەی ناویدا فیکەی ناڕەزاییان بۆ لێدا.
ریال مەدرید تازە سوپەری ئیسپانی 5-2 بەرامبەر بارسێلۆنا دۆڕاندبوو و یاریزانە فەڕەنسییەکە دەبوو باجەکەی بدات. چوامینی دەڵێت:
دەستمان بە یاری کرد، تۆپەکەیان پێدام و گوێم لە دەنگی فیکە بوو. لە تەلەفیزیۆن نەبیراوە، بەڵام لە مێشکی خۆمدا گوتم، ‘ئەمە بۆ منە؟’ دواتر فیکەیان بۆ لوکاس ڤازکێز لێدا و گوتم، ‘باشە، بۆ من و لوکاسە’. دوو بژاردە هەیە یان دەکەویت یان یاریی خۆت دەکەیت و لە کردنی شتە باشەکان بەردەوام بیت، ئەو کات فیکەکان کەمتر و کەمتر دەبنەوە. ئەو رۆژە یارییەکی زۆر باشم کرد.

ئەمە خاڵی هەڵگێڕانەوەی دۆخەکە بوو لە ریال مەدرید، لەو کاتەوە ئەو بووەتە ئەو یاریزانەی یانەکە لە ریال مەدرید لە هێڵی ناوەڕاست دەیویست. ئەو پاسەوانی هەموو یاریزانەکانە، ئەو کەسەی تیمەکە لە ناوەڕاستی یاریگا رێک دەخات و لە دۆخە سەختەکاندا رزگارکەرە.

ئەو ئاستەی چوامینی لە سەرنجەکان بەدوور نەبووە و چەند یانەیەک چاودێری دۆخی دەکەن. لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد سەرنجی رادەکێشن، بەوەی کە دەکرێت ببێتە پارچەیەکی نموونەیی بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستیان. ئەوان بەدوای ناوەڕاستکارێکدا دەگەڕێن کە توانای بەرگری و سەرکردایەتی هەبێت، ئۆفەرەکانیشیان سەرنجڕاکێشن.

دەنگۆکان باس لە پێشنیازی مووچەیەک دەکەن زۆر لەو مووچەیە زیاتر دەکەن کە لە ریال مەدرید وەری دەگرێت، کە گرێبەستەکەی تاوەکوو 2028 بەردەوامی هەیە، بەڵام ریال مەدرید بە بڕگەی شکاندنی یەک ملیۆن یۆرۆیی بەربەستێکی گەورەی دروست کردووە. مەدرید تەنانەت ئامادە نییە بەرامبەر 140 ملیۆن یۆرۆش بیفرۆشێت، لە راستیدا گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ سێ وەرزی دیکە و هێشتنەوەی تاوەکوو 2031 دەستی پێکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button