ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دارایی وەرزشیگرنگترین

سی یاریزانیان لە ریال مەدرید و بارسێلۆنان؛ دیارترین ئەو یاریزانانەی نرخیان دابەزیوە

Yariga App

یاریگا –

پێکانەکان کاریگەری گەورەیان لەسەر بەهای یاریزانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە بازاڕی گواستنەوە هەیە.

پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان کاتێکی نموونەییە بۆ نوێکردنەوەی بەهای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانەکان لە پێنج خولەبەهێزەکەی ئەوروپا. لە نوێکردنەوەی پێگەی ترانسفەرمارکێت بۆ ئازاری 2026، ریال مەدرید سەبارەت بە دوو ئەستێرەی یانەکە هەواڵێکی خراپی پێگەیشت، بارسێلۆناش سەبارەت بە ئەستێرەیەکی ناوەڕاستی یانەکە هەمان هەواڵی پێگەیشت.

بەگوێرەی گۆڕانکارییەکانی کۆتایی ئازاری 2026، جود بێلینگهام و رۆدریگۆ بە هاوبەشی لە پلەی دووەمی ئەو یاریزانانە دێن کە لە وەرزەکەتان زۆرترین بەهایان لەدەستداوە. جود بێلینگهام بەهاکەی بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە، لە سەرەتای وەرز بەهاکەی 180 ملیۆن یۆرۆ بووە و ئێستا بۆ 140 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە. رۆدریگۆش بەهەمان شێوە 40 ملیۆن یۆرۆ لە بەهاکەی دابەزیوە، لە 90 ملیۆنەوە بووە بە 50 ملیۆن یۆرۆ.

تەنیا یەک یاریزان هەیە لە دووانەکەی ریال مەدرید زیاتر بەهاکەی دابەزیوە، ئەویش رۆدریگۆ هێرناندێز (رۆدری)ـیە. ناوەڕاستکارەکەی مانچێستەر سیتی کە لەژێر چاودێریی ریال مەدریدە بۆ داهاتوو، بەهاکەی لە 110 ملیۆنەوە بۆ 54 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە، کە جیاوازەکەی دەکاتە 45 ملیۆن یۆرۆ.

لە بارسێلۆنا یەک نموونەی دابەزینی نرخی بازاڕی گواستنەوە هەیە، ئەویش گاڤییە. پێکانە مەترسیدارەکەی گاڤی کە وایکردووە ئەم وەرزە تەنیا 74 خولەک یاریی بکات، کاریگەری لەسەر بەهای یاریزانەکە هەبووە. ناوەڕاستکارە ئەندەلووسییە بەهاکەی بۆ نیوە دابەزیوە، لە 60 ملیۆن یۆرۆوە بووەتەوە 30 ملیۆن یۆرۆ.

یاریزانی دیکەش کە لە سەرەوەی لیستەکەی ترانسفەرمارکێت ناوی هاتووە بریتین لە ڤیکتۆر بۆنیفەیس، فلۆریان ڤێرتز، بوکایۆ ساکا، مارکۆس تورام و نیکۆلۆ بارێلا.

بابەتی زیاتر

Back to top button