ئه‌مریکاجیهانعێراقکوردستانگرنگترینمۆندیالی 2026

عێراق 90 خولەک لە خەونی مۆندیال دوورە؛ ئایا مێژووی 1986دووبارە دەبێتەوە؟

بۆلیڤیا یان عێراق؟ تیکتی مۆندیال لە خاکی مەکسیک یەکلایی دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

تەواوی هانده‌رانی عێڕاق چاوه‌رێی بەرەبەیانی چوارشەممەن کاتژمێر 6:00 بە کاتی هەولێر، کاتێک هەڵبژاردەی عێراق لە یارییەکی چارەنووسساز و مێژووییدا لە مەکسیک رووبەڕووی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا دەبێتەوە.

ئەم یارییە تەنیا کێبڕکێیەک نییە بۆ بردنەوە، بەڵکو هەوڵێکی گه‌وره‌ و دوا ده‌رفه‌ته‌ بۆ ئەوەی عێراق بۆ دووه‌مین جار له‌ مێژوویدا بگاته‌ مۆندیا.

خەونی گەڕانەوە دوای 40 ساڵ

عێراق دەیەوێت بۆ 2ـەم جار لە مێژوویدا بگاتە مۆندیال، دوای ئەوەی دواین جار لە 1986 لە هەمان خاکی مەکسیک بەشداریی کردبوو.

لە بەرامبەردا، بۆلیڤیا کە نازناوی لاڤێردی لێنراوە واته‌ تیپه‌ سەوزەکە، تینووی گەڕانەوەیە بۆ مۆندیال کە دواین جار لە 1994  بەشدار بووە. براوەی ئەم یارییە راستەوخۆ دەچێتە کۆمەڵەی نۆ کە هەریەکە لە (فەرەنسا، سێناگال و نەرویج)ی تێدایە.

گەشتێکی تاقەتپڕوکێن لەژێر سێبەری جەنگ

ئامادەکارییەکانی شێرەکانی رافیدەین بە دۆخێکی زۆر سەختدا تێپەڕین. بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل، کەمپی مەشقیی عێراق لە ئەمریکا هەڵوەشایەوە چونکە زۆرینەی شاندەکە ڤیزایان پێنەدرا.

گەشتی یاریزانەکان بۆ  مۆنتێری مەکسیک سێ رۆژی خایاند؛ ئەوان ناچار بوون بە وشکانی لە بەغداوە بچنە ئوردن و لەوێوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت کە فیدراسیۆنی  تۆپی پێی جیهان دابینی کردبوو، گەشتی مەکسیک بکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەپێی ئامارەکانی فرانس پرێس، لە ماوەی مانگی رابردوودا بەهۆی ململانێکانەوە لایەنی کەم 101 کەس لە عێراق گیانیان لەدەستداوە.

ستراتیژیی گراهام ئارنۆڵد

گراهام ئارنۆڵد، راهێنەرە ئوسترالییەکەی عێراق کە لە نیسانی 2025 جێگەی خیسوس کاساسی گرتەوە، تەواوی سەرنجی خستووەتە سەر لایەنی دەروونی.

ئارنۆڵدی 62 ساڵە، دەڵێت:

“هەوڵمداوە یاریزانەکان لە هەواڵەکانی جەنگ دووربخەمەوە. پێم گوتوون تەنیا بیر لە خێزانەکانیان بکەنەوە نەک 46 ملیۆن کەس، بۆ ئەوەی فشارەکە نەیانشکێنێت، مۆندیال دەتوانێت وێنەی وڵاتێک و وێنە نەرێنییەکان لە ناو جیهاندا بگۆڕێت.

ئەستێرەکان و متمانه‌ی هانده‌ران

عێراق پشت بە کۆمەڵێک ئەستێرەی درەوشاوە دەبەستێت، وەک ئەیمەن حسێن کە 8 گۆڵی لەم پاڵاوتنانەدا تۆمارکردووە، میمی  ئەستێرەی یانه‌ی دیبای ئیماراتی، عەلی جاسم یاریزانی نەجمەی سعودی، و عەلی حەمادی ئەستێرەی لۆتۆن تاونی ئینگلیزی. له‌گه‌ڵ یوسف ئه‌مین و ئاكام هاشم و میرخاس دۆسكی پیته‌ر گۆرگیس كه‌ كورده‌كان ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ و رۆلی گرنگ ده‌گێرن.

چه‌ند  راستیه‌ك دەربارەی ركابه‌ره‌كی عێرق هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیا

هه‌ڵبژارده‌ی بۆلیڤیا یەکەم یاریی مێژووییان لە 1926 بووە. گەورەترین بردنەوەیان 9-2 بووە بەرامبەر هایتی له‌ 2000 و گەورەترین دۆڕانیان 1-10 بووە بەرامبەر بەڕازیل له‌ 1949.

ئه‌م هه‌لبژارده‌یه‌ تەنیا 3 جار گەیشتوونەتە مۆندیال (1930، 1950، 1994) و هەرگیز لە قۆناخی کۆمەڵەکان تێنەپەڕیون.

هه‌روه‌ها یەک جار پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا بوون ئه‌ویش له‌  1963 و پلەی دووەمیان لە 1997 به‌ده‌ستهێناوه‌ .

مارسێلۆ مۆرینۆ گۆڵکاری مێژوویی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌ به‌ 31 گۆڵ و خاوەنی زۆرترین یارییە به‌ 108 یاری و  بۆلیڤیا لە پلەی 76ی جیهاندایە و 10ـەم تیمی ریزبەندی وڵاتانی ئەمریکای لاتینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button