ئیسپانیاگرنگترین

یاسا بۆ هەمووانە؛ دێلا فوێنتێ سزای قورس بەسەر یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەسەپێنێت

چۆن راهێنەری ئیسپانیا گرژی نێوان یاریزانانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا کاڵ دەکاتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

لویس دێلا فوێنتێ، راهێنەری ئیسپانیا یاسای ناچاری بۆ پێکەوەژیانی یاریزانەکان داناوە و هیچ کەسێک لە یاسا بەدەر نییە؛ کاپتنەکان سەرکردە و بڕیارەدەری یەکەمین.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، سەرکەوتنی ئێستای هەڵبژاردەی ئیسپانیا تەنیا بە کوالێتی یاریزانەکان یان بڕیارە تەکنیکییەکان پەیوەست نییە، بەڵکوو بنەمای سەرەکی لە شێوازی پێکەوەژیانی یاریزانەکانەوە سەرچاوە دەگرێت. لای  دێلا فوێنتێ، بەهرەمەندی وەکوو لامین یامال هەمان گرنگیی هەیە یاریزانانی ئەزموونداری وەکوو رۆدری، لاپۆرت، ئۆیارزابال و ئۆنای سیمۆن هەیانە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، گواستنەوەی کێشەکانی نێوان یاریزانانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا بۆ نێو هەڵبژاردەی ئیسپانیا، یەکێکە لەو خاڵانەی راهێنەرەکەی لارۆخا زۆر بە وردی کاری لەسەر کردووە، دێلا فوێنتێ شایەدی چەندین ساتی پڕ لە گرژی بووە، بەتایبەت لە نێوان کارڤاخال و لامین، یان لامین و هاوسن.

لە نێو هەڵبژاردەکە، یاسای توند هەیە و هیچ ناکۆکییەک قبوڵکراو نییە. کاپتنەکان و یاریزانە دێرینەکان بەرپرسن لە جێبەجێکردنی ئەم یاسایانە. ئەوان ئەرکیان ئەوەیە یاریزانە گەنجەکان تێبگەیەنن کە ملکەچبوون بۆ یاسا، مەرجی سەرەکییە بۆ مانەوە لە هەڵبژاردەکە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ پاراستنی هەماهەنگی و رێزگرتن لە کات، سیستمێکی توندی سزا داندراوە؛ دواکەوتن بۆ کۆبوونەوەکان یان ژەمە نانخواردنەکان، سزای سەرەتایی هەزار یۆرۆیە، هەروەها بۆ هەر خولەکێک دواکەوتن، 100 یۆرۆی دیکە دەچێتە سەر سزاکە.

کۆمەڵەیەکی سەرسوڕهێنەرمان هەیە، بەڵام ئەو کۆمەڵەیە تەنیا کاتێک سەرسوڕهێنەرە کە دابەشکردنی رۆڵەکان و رێزگرتن لە یەکدی لە پێش هەموو شتێکەوە بێت، لە کاتێکدا یاریزانە لاوەکانی وەکوو نیکۆ ویلیامز و لامین یامال ئازایەتییەکی زۆر لە ناو یاریگادا پێشان دەدەن، بەڵام لە دەرەوەی یاریگا دەبێت بەتەواوی گوێڕایەڵی گەورەکانی تیپەکە بن _ لویس دێلا فوێنتێ

بابەتی زیاتر

Back to top button