ئینگڵته‌را

گواردیۆلا باس لە داهاتووی یاریزانێکی دەکات

پیپ گواردیۆلا دڵنیایی دەدات کە ریاد ماهرێز یانەی مانجستەر سیتی جێناهێڵێت.

ئەگەرچی ئەو یاریزانە بە بڕی ٦٠ ملیۆن پاوەند لە یانەی لیستەر سیتی هاتە مانجستەر سیتی، بەڵام نەبووەتە یاریزانێکی تەواو سەرەکی

گواردیۆلا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:

“ئەو وەرزی داهاتوو لەگەڵ ئێمە دەبێت، وەرزی دواتریش وە وەرزی دواتریش”

“من نامەوێت باس لەو بکەم چونکە لەگەڵ ئێمە دەمێنێتەوە”

“هەمووان دەزانن کە رکابەری لای ئێمە زۆرە، بەڵام ئەو لە سیتی دڵخۆشە و ئێمەش بە مانەوەی دڵخۆشین بۆیە هیچ نییە تا لەبارەی ئەوەوە باسی بکەم”

ئەو یاریزانە لە ٤٢ یاری سیتی بەشداری کردووە و توانیویەتی ١١ گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button