ئه‌ڵمانیائیسپانیادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

هیوایەکی نوێ بۆ ریال مەدرید؛ ئامانجێکی یانەکە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتدەکاتەوە

بەهۆی گۆڕانکاریی کارگێڕیی دانوستانەکان پەکخراون

Yariga App

یاریگا –

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، سەرچاوە میدیاییەکانی ئەڵمانیا هەواڵی نزیکبوونەوەی نیکۆ شلۆتێربێک، بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی بۆڕووسیا دۆرتمۆندیان بڵاوکردەوە، بەڵام ئەمڕۆ، لە نوێترین پێشهاتدا یاریزانەکە دەنگۆکان رەتدەکاتەوە.

لە دوای یارییە دۆستانەکەی ئەڵمانیا بەرامبەر گانا، شلۆتێربێک بێدەنگی شکاند و سەرجەم دەنگۆکانی رەتکردەوە کە گوایە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نزیکە.

خۆشحاڵم کە ئەو پرسیارەتان کرد، چونکە ئەمڕۆ لە هەواڵەکان خوێندمەوە. ئەگەر راستگۆ بم، رەتیبکەمەوە. بەداخەوە، هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەو قۆناخە.

سێباستیان کێل، کە پێشتر بەڕێوەبەری وەرزشیی دۆرتمۆند بوو، ئەو کەسە بوو کە سەرپەرشتیی دانوستانەکانی لەگەڵ یاریزانەکەدا دەکرد، بەڵام ئەو چیدیکە لە پۆستەکەیدا نەماوە.

نیکۆ شلۆتێربێک، بەرگریکاری ئەڵمانی

بەرگریکارە ئەڵمانییەکە دووپاتیدەکاتەوە هەرچەندە لەگەڵ کارگێڕیی نوێی یانەکە گفتۆگۆی کردووە، بەڵام هێشتا زۆر لە رێککەوتن دوورن.

پێشتر قسەم لەگەڵ یانەکە کردووە، بەڵام نەگەیشتووینەتە خاڵی کۆتایی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم. دەزانم ئەمە بۆ هاندەرانی دۆرتمۆند هەواڵێکی خراپە، بەڵام بۆ منیش دۆخێکی ئاسان نییە.

نیکۆ لە هاوینی ساڵی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ دۆرتمۆند کۆتایی پێ دێت و ناوی بە یانەی ریال مەدرید بەستراوە کە بەگوێرەی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، مێرێنگی لە مێرکاتۆی هاوینە پلانی بۆ گواستنەوەی دوو یاریزانی دڵی بەرگری داناوە، یەکێکیان پێویستە بە قاچی چەپ یاریی بکات، نیکۆ شلۆتێربێک بژاردەی سەرەکییە. نرخی یاریزانەکە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بە 40 – 50 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button