جیهانعێراقکوردستانگرنگترینمۆندیالی 2026

ئارنۆڵد کلیلی سەرکەوتنی عێراق بەسەر بۆلیڤیا ئاشكرا ده‌كات

ئارنۆڵد چۆن رووبەڕووی وزەی بۆلیڤیا دەبێتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

ئارنۆڵد، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا بەرلە یارییە چارەنووسسازەکەیان بەرامبەر بۆلیڤیا، پەردەی لەسەر چەند راستییەک لادا و ئاماژەی بەو فشارە دەروونییانە کرد کە رووبەڕووی خۆی و یاریزانەکانی دەبێتەوە.

سەرئێشەی پێکهاتە؛ بێ پێکان و ته‌واوی یاریزانه‌كان ئاماده‌ن

ئارنۆڵد مژدەی بە هاندەران دا و گوتی:

“ئەمە یەکەمجارە لە ماوەی کارکردنم لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق، پێکهاتەیەکی تەواومان هەبێت بێ هیچ پێکان و یاریزانێك ئاماده‌نه‌بێت ته‌واوی یاریزانه‌كان ئاماده‌ن،بەڵام ئێستا لە دوودڵییەکی گەورەدام و هێشتا بڕیاری کۆتاییم لەسەر پێکهاتەی سەرەکی نەداوە، چونکە هەموویان ئامادەن.”

فشاری هانده‌ران؛ تاقیکردنەوەیه‌كی زۆر قورس

راهێنەرە ئوسترالییەکەی عێراق، دانی بەو فشارە گەورەیەدا نا کە هاندەرانی عێراق دروستی دەکەن و رایگەیاند:

“بە ڕاستی بیرکردنەوە لەو هانده‌ر غەفڵەت و زۆرەی عێراق، فشارێکی زۆر گەورە لەسەر دەمارەکانمان دروست دەکات.” ئەمەش  ئەو بەرپرسیارێتییە گەورەیە لەسەر شانمان بۆ دڵخۆشکردنی گەلی عێراق.

بۆلیڤیا؛ گەنج و پڕ وزە

سەبارەت بە رکابەرەکەیان، ئارنۆڵد گوتی:

“هەڵبژاردەی بۆلیڤیا تیپێکی گەنجە، وزەیەکی زۆریان تێدایە و خاوەنی کارامەیی تاکەکەسیی بەرزن، به‌ڵام ئێمەش یاریزانی گەنجی زۆر باشمان هەیە و ئامادەی رکابەریین.”

جێی باسە، یاریی نێوان عێراق و بۆلیڤیا، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی بە کاتی هەولێر ئەنجام بدرێت، کە یەکێکە لە یارییە گرنگەکانی شێرەکانی رافیدەین.

خاڵی لاوازی بۆلیڤیا و کلیلی سەرکەوتن

راهێنەرە ئوسترالییەکەی عێراق ئاماژەی بە خاڵێکی گرنگی یارییەکە دا کە لە بەرژەوەندی شێرەکانی رافیدەیندایە و رایگه‌یاند:

“هەڵبژاردەی بۆلیڤیا تەنیا چوار ڕۆژ لەمەوبەر یارییەکی زۆر ماندووکەری كردووه‌، ئەمەش خاڵێکە لە قازانجی ئێمەیە.

هه‌روه‌ها هۆشداریشی دا کە تەنیا ماندوێتی بەس نییە و گوتی:

“لە کۆتاییدا ئەو تیپەی بە ئامادەکارییەکی باشەوە دەچێتە ناو یارییەکە، ئەو هەڵبژاردەیەیە کە کۆنترۆڵی یارییەکە دەکات و سەردەکەوێت.”

به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ كاتژمێڕ 06:00 هه‌ڵبژادره‌ی عێراق له‌ یارییه‌كی گرنگی چاره‌نووساز به‌رامبه‌ر بۆلیڤیا یاریی ده‌كات و براوه‌یان ده‌گاته‌ مۆندیال.

 

Back to top button