ئیتاڵیاگرنگترین

هەرگیز پشت لە یانەکەم ناکەم؛ ئەستێرەکەی ناپۆلی دێتە دەنگ

Yariga App

یاریگا –

رۆمێلو لوکاکو لە تۆڕێ کۆمەڵایەتی بۆ روونکردنەوەی ئەو مشتومڕەی کە بەم دواییانە لەسەر نەگەڕانەوەی بۆ ناپۆلی دروست بووە قسەی کرد.

تەنیا رۆژێک پێش دەستپێکردنەوەی راهێنانەکانی ناپۆلی دوای پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان و پێش یارییەکەیان بەرامبەر میلان، رۆمێلو لوکاکو بێدەنگی چەند رۆژەی شکاند تاوەکوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی روونکردنەوە بۆ هاندەران بدات.

مشتومڕەکە بەهۆی ئەوە دروست بوو کە هێرشبەرە بەلجیکییەکە پێشبینی دەکرا چەند رۆژێک لەمەوبەر بۆ دەستکردنەوە بە راهێنانەکان بگەڕێتەوە ناپۆلی، بەڵام لەبری ئەوە بڕیاریدا لە بەلجیکا بمێنێتەوە، ئەگەرچی هیچ رێککەوتنێکی پێشوەختەی لەگەڵ یانەکە نەبووە. ئەم رەفتارە پێشوازییەکی باشی لێنەکرا و دەکرێت سەر بکێشێت بۆ سزادان لەلایەن یانەکەیەوە. سەرەڕای ئەوەش هێرشبەرەکە سوور بوو لەسەر ئەوەی کە هۆکارەکەی ئەوە بووە هێشتا لە باشترین دۆخی خۆیدا نییە و دەیەوێت پڕۆسەی چاکبوونەوەی لە وڵاتەکەی تەواو بکات، پێش ئەوەی بگەڕێطەوە پێکهاتەی ئانتۆنیۆ کۆنتی راهێنەر، کە رەنگە چەند هەفتەیەکی دیکە بێت.

لوکاکو لە ئینستاگرام روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی:

ئەم وەرزە ئاستەنگییەکی زۆر بووە بۆ من بەهۆی پێکان و لەدەستدانی کەسیی نزیکەوە، دەزانم لە چەند رۆژی رابردوودا ژاوەژاوێکی زۆر سەبارەت بە دۆخی من هەبووە و گرنگە تەواوی دۆخەکە روون بکرێتەوە، راستییەکە ئەوەیە لە چەند هەفتەی رابردوودا لە رووی جەستەییەوە هەستم بە باشی نەدەکرد و پشکنینم کرد کە لە بەلجیکا بووم، دەرکەوت کە هەوکردن و کۆبوونەوەی شلەمەنی لە ماسوولکەی چەمانەوی حەوزم هەیە، رێک لە تەنیشت شانە برینداربووەکەم. بەهۆی ئەوەی ئەمە دووەم پێکانە لەو کاتەوەی لە سەرەتای تشرینی دووەم گەڕاومەتەوە، بڕیارمدا پڕۆسەی چاکبوونەوە لە بەلجیکا بکەم تاوەکوو بتوانم یارمەتی تیمەکە بدەم کاتێک پێویستیان پێم بوو. پێم وایە زۆرینەتان چاوپێکەوتنەکان بینی کە لە ڤیرۆنا کردم، من هەرگیز ناکرێت من پشت لە ناپۆلی بکەم، هیچ شتێک نییە زیاتر لە یاریکردن و بردنەوەی تیمەکەم زیاتر حەزی پێبکەم، بەڵام ئێستا دەبێت دڵنیابمەوە %100 ئامادەم، چونکە بەم دواییانە تەواو ئامادە نەبوومە و ئەوەش کاریگەری دەروونی لەسەرم هەبووە. ساڵێکی سەخت بووە، بەڵام لە کۆتاییدا بەسەریدا زاڵ دەبم و یارمەتی ناپۆلی و هەڵبژاردەی نیشتیمانی دەدەم ئامانجەکانیان بەدەست بهێنن کاتێک گەڕامەوە، هەر ئەوەندەم دەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button