ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

گەڕانەوەی ساندرۆ تۆنالی؛ لە گرەوی نایاسایی و چارەسەری دەروونییەوە بۆ بوون بە ئایکۆنی ئیتاڵیا

ئەستێرەکەی نیوکاسڵ بۆ گەیشتن بە مۆندیال سەرکردایەتی ئازۆری دەکات

Yariga App

یاریگا –

لە جیهانی تۆپی پێی ئەمڕۆ کە هەموو شتێک بە خێراییەکی شێتانە روودەدات، یاریزانانی وەک ساندرۆ تۆنالی دەگمەنن. لەو جۆرە یاریزانانەیە کە لە قوتابخانەی ئیتاڵی فێری ئارامی و ژیری بووە. تۆنالی ئەو مێشکەیە پێش هەر رووداوێک خوێندنەوەی بۆ دەکات و یەکێکە لە کلیلەکانی سەرکەوتنی ئیتاڵیا بۆ مۆندیالی 2026.

هەنگاوی کۆتایی بەرەو مۆندیال

دوای ئەوەی ئیتاڵیا لە دوو مۆندیالی رابردوو دابڕا، ئێستا تەنیا یەک هەنگاوی ماوە. رۆژی سێشەممە لە یارییەکی چارەنووسسازدا رووبەڕووی بۆسنە دەبێتەوە. ئیتاڵییەکان هێشتا لەژێر کاریگەری یارییەکەی باکووری ئێرلەندان، کە تێیدا تۆنالی گۆڵی سەرکەوتنی کرد. ئەو گۆڵە تەنیا سەرکەوتن نەبوو، بەڵکو ساتی لێخۆشبوونی گشتی بوو لە یاریزانێک کە پێشتر بەهۆی هەڵەکانییەوە لە وڵاتەکەی دەرکرابوو.

پەڵەیەکی رەش و گەڕانەوەیەکی سپی

دۆسیەی گرەوکردنی نایاسایی تۆنالی لەوکاتەی لە میلان بوو، دەنگدانەوەیەکی جیهانی هەبوو. ماوەی 10 مانگ سزای دوورکەوتنەوەی بەسەردا سەپێنرا. لەو ماوەیەدا تۆنالی نەک هەر سزادرا، بەڵکو رووبەڕووی شەرمەزارییەکی گەورە بووەوە و ناچار بوو چارەسەری دەروونی بەهۆی ئاڵوودەبوون بە قومار وەربگرێت. بەڵام گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان پێشانیدا ئێستا یاریزانێکی پێگەیشتووتر و بەهێزترە.

دوایین وەرز لەگەڵ نیوکاسڵ

سەرەڕای ئەوەی تۆنالی لە لای هاندەرانی نیوکاسڵ یاریزانێکی خۆشەویستە، بەڵام شێوازی یاریکردنی ئێدی هاو رێگرە لەوەی هەموو تواناکانی دەربخات. نیوکاسڵ 60 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی خەرج کردووە، بەڵام بەگوێرەی زۆربەی سەرچاوە میدیاییەکان یاریزانەکە ئارەزووی رۆیشتن دەکات و یانەکەش ئامادەیە دەستبەرداری ببێت، بەتایبەت ئەگەر یانەکە نەگاتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو. یانەکانی مانچێستەر یونایتد، مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ بایەخ بە گواستنەوەی ئەستێرە درەوشاوەکەی ئیتاڵیا دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button