ئەگەر بچیتە ئەمریکا لەبیر دەکرێیت؛ هۆشداری بە سەڵاح دەدرێت

یاریگا –
موحەممەد سەڵاح لەبارەی چوونی بۆ خولی ئەمریکی لەلایەن سەرپەرشتیاری تیمی هەڵبژاردەی میسڕ ئاگادار دەکرێتەوە.
ئیبراهیم حەسەن، سەرپەرشتیاری تیمی هەڵبژاردەی میسڕ، موحەممەد سەڵاح ئاگادار دەکاتەوە لەبارەی چوونی بۆ خولی ئەمریکی MLS دوای جێهێشتنی لیڤەرپوول لە کۆتایی ئەم وەرزە. حەسەن باوەڕی وایە رۆیشتنی لەو جۆرە وادەکات خەڵکی هێرشبەرەکەیان لەبیر بچێتەوە.
سەڵاحی تەمەن 33 ساڵ دوای تەواوکردنی نۆ ساڵی سەرکەوتوو لە لیڤەرپوول بە بردنەوەی دوو پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگێک، تاوەکوو ئێستا بڕیاری لەسەر جووڵەی داهاتووی نەداوە. دۆن گاربەری نوێنەری خولی ئەمریکی گوتی کە حەز دەکات سەڵاح لە خولەکەیان ببینێت، ئەگەرچی هێستا دیارنییە ئاخۆ هیچ یانەیەکی ئەمریکی هەوڵی گواستنەوەی دەدات یان نا.
ئیبراهیم حەسەن لەو بارەیەوە دەڵێت:
وەکوو خۆم بەلامەوە باشترە سەڵاح لە ئەوروپا بمێنێتەوە، بیستوومە لە بایرن میونشن، پاریس سانجێرمان و یانەکانی خولی ئیتاڵییەوە ئۆفەری پێگەیشتووە. ئەگەر بچیتە خولی ئەمریکی؟ زۆر لە سەرنجەکان دوور دەبێت، ئەوکات زیاتر لەوەی ئێستا مێسیم بیرە سەڵاحمان بیر نامێنیت، هەر هەوڵی سەیرکردنیشی نادەم. ئەگەر لە ئەوروپاوە ئۆفەری پێنەگات، ئەوکات رۆیشتن بۆ خولی سعوودی دەبێتە بژاردەیەکی باشتر، بەتایبەت بە هەبوونی ناوی گەورەی وەکوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

ئێستا سەڵاح بەهۆی پێکانەوە ئامادە نییە و بەشێک نابێت لە کەمپی مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەی میسڕ بۆ جامی جیهانیی لە ئەمریکای باکوور. میسڕ رۆژی سیشەممە لە یارییەکی دۆستانەدا لە بارسێلۆنا رووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە. پاڵەوانی حەوت جار جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە جامی جیهانییدا لە کۆمەڵەی G دێت لەگەڵ هەریەکێک لە هەڵبژاردەکانی بەلجیکا، نیوزلەندا و ئێران.



