ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد نایەوێت هەڵەکەی سۆڵشایەر دووبارە بکاتەوە؛ چارەنووسی کاریک چی دەبێت؟

مان یونایتد نایەوێت مێژوو دووبارە ببێتەوە

Yariga App

یاریگا –

حەوت ساڵ لەمەوبەر، مانچێستەر یونایتد لە ژێر دەستی ئۆلی گۆنار سۆڵشایەر لە مانگی ئازاردا بڕیارێکی کوشندەی دا و گرێبەستی راهێنەرە کاتییەکەی کردە هەمیشەیی.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەنجامەکە کارەساتبارەکەی سۆڵشایەر، کە لە 10 یاریی کۆتاییدا شەش یاری دۆڕاند و نەیتوانی بگاتە چامپیۆنزلیگ، کارگێڕیی یانەکە نایەوێت مێژوو خۆی دووبارە بکاتەوە و بکەونە هەمان تەڵەوە، بۆیە لەو بریارە پەلە ناکەن.

مایکڵ کاریک، راهێنەری مانچێستەر یونایتد

مایکڵ کاریک وەکوو راهێنەری کاتی ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کردووە لە 10 یارییدا حەوت بردنەوەی بەدەستهێناوە. مان یونایتد ئێستا لە پلەی سێیەمی ریزبەندی دێت، بەڵام یانەکە سوورە لەسەر ئەوەی تاوەکوو کۆتایی وەرز هیچ بڕیارێکی پێشوەختە نەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، لە ساڵی 2019، پەلەکردن لە هەمیشەییکردنی سۆڵشایەر وایکرد، مان یونایتد نەتوانێت یاریزانی گەورە رازی بکات و ناچار بوو پەنا بۆ یاریزانی وەکوو وان بیساکا بەرێت. ئەمجارە عومەر بێرادا و جەیسن ویڵکۆکس دەیانەوێت پڕۆسەیەکی ورد و گشتگیرتر پەیڕەو بکەن.

هێشتا بە فەرمی هیچ ناوێکی گەورە بۆ شوێنی کاریک باس نەکراوە. بەگوێرەی سەرچاوە بەریتانییەکە، شەیتانە سوورەکان کارتەکانی لای خۆی هێشتووەتەوە و نایەوێت تاوەکوو مانگی ئایار هیچ قسەیەک بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button