
یاریگا –
ئێدێر میلیتاو، بەرگریکاری بەڕازیلی دوای دابڕانێکی زۆر دەگەڕێتەوە پێکهاتەی ریال مەدرید.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئێدێر میلیتاو، بەرگریکاری ریال مەدرید بەتەواوی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و ئێستا %100 بۆ یاریکردن ئامادەیە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، میلیتاو بۆ یاریی داهاتووی ریال مەدرید بەرامبەر ریال مایۆرکا دەگەڕێتەوە کە ئەو یارییە لە 4ـی نیسان، کاتژمێر 17:15 بەکاتی هەولێر لە یاریگای مایرۆکا بەڕێوەدەچێت.
🚨 BREAKING: Eder Militão will be BACK vs Mallorca. @marca pic.twitter.com/fPffAvwyJX
— Madrid Zone (@theMadridZone) March 30, 2026
میلیتاو لە ناوەڕاستی مانگی 8ـی ساڵی رابردوو تووشی پێکانێکی سەخت بوو، بەو هۆیە تاوەکوو ئێستا لە یاریکردن دابڕاوە.
گەڕانەوەی لەم کاتەدا سوودێکی زۆری بۆ ئاربێلوا هەیە، چونکە یانەکە لە قۆناخێکی هەستیاری وەرزەکەدایە و لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگیش رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە.



