
یاریگا –
لە کاتێکدا بارسێلۆنا هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی مارکوس راشفۆرد نەداوە، کارگێڕیی یانەکە بەدوای یاریزانی لاو دەگەڕێت.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا بەدوای بژاردەی گەنج و داهاتوودارتر دەگەڕێت، دەیەوێت هێرشبەرێک بگوازێتەوە کە بە قاچی چەپ یاری بکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئاندێرێسێیاس شێلدێروب، هێرشبەری بێنفیکا و ڤیکتۆر مونۆز، هێرشبەری ئۆساسونای کردووەتە ئامانج.
PORTADAS🗞️
🔝Antonelli y la goleada del Barça al Madrid, en las portadashttps://t.co/QclkxdgtdI
— Diario SPORT (@sport) March 30, 2026
مارکوس راشفۆرد لەبەردەم دەرفەتێکی گەورەدایە. پێکانەکەی رافینیا لە کاتێکی هەستیاری وەرزەکەدا، دەرفەتێک بە هێرشبەرە ئینگلیزییە دەدات تاوەکوو یانەکە قایل بکات کاراکردنی بژاردەی کڕینەوەکەی بە 30 ملیۆن یۆرۆ، هەنگاوێکی دروستە. دیکۆ و هانزی فلیک لە ئاستی یاریزانەکە رازین و مانەوەی لە یانەکە تەنیا لەسەر ئاستی خۆی لە یارییەکانی داهاتوو وەستاوە.
رۆژنامە کاتالوونییەکە ئاشکرای دەکات، سەرەڕای ئاستە باشەکەی راشفۆرد، بارسێلۆنا هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە. مانگێک لەمەوبەر یانەکە لە کڕینەوەی نزیک بوو، بەڵام بڕیاریا دا بەدوای بژاردەی گەنجتردا بگەڕێن. کۆی تێچووی مانەوەی ڕاشفۆرد نرخی کڕین و مووچەکەی زۆر لەسەر یانەکە دەکەوێت زۆرە، بۆیە رەنگە لەبەردەم کڕینی باستۆنی و خولیان ئالڤارێز لە داهاتوودا ببێتە رێگر.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ئێستا یانەکە چاودێری دوو یاریزانی لاو دەکات؛ شێێلدێروپی یاریزانی بێنفیکا، کە لە یارییەکی مێژوویی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسا درەوشایەوە. بریکاری کارەکانی زۆر لە خوان لاپۆرتا نزیکە و نرخی یاریزانەک لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 30 ملیۆن یۆرۆیە.

ڤیکتۆر مونۆز، یاریزانی ئۆساسۆنا، یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانە لاوانەی بارسا ئارەزووی گواستنەوەی دەکات بەڵام ئەو گواستنەوەیە نزیکە لە ئەستەم، چونکە ریال مەدرید خاوەنی لە %50ـی مافی فرۆشتنی یاریزانەکەیە، نایەوێت دانوستان لەگەڵ بارسێلۆنا بکات. مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 40 ملیۆن یۆرۆیە.




