ئیسپانیاگرنگترین

ئێمباپێ زەنگی مەترسی بۆ بایرن میونشن لێدا

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ لە ئێستاوە زەنگی مەترسی بۆ بایرن میونشن لێدا، ئەگەرچی پێی وایە یانە باڤارییەکە بەهێزترینی ئەوروپان.

سێشەممەی ئەم هەفتەیە ریال مەدرید لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشوازیی لە بایرن دەکات لە چوارچێوەی یاریی چوونی چارەکی کۆتایی چامپیۆنلزیگ.

بەپێچەوانەی تیمەکەی ئێمباپێ کە ئەم وەرزە هەڵکشان و داکشانی زۆر لە ئاستیاندا روویداوە، زلهێزەکەی ئەڵمانیا ئەوپەڕی توانای خۆی پیشانی رکابەرە نێوخۆیی و کیشوەرکیەکانیشی داوە. لە خولی وڵاتەکەیان دوای 27 هەفتە پێشەنگی ریزبەندییەکەیان گرتووە بە جیاوازیی 9 خاڵ لە دۆرتموندی نزیکترین رکابەریان. لە چامپیۆنزلیگیش جگە لەوەی بە پلەی دووەم لە قۆناخی کۆمەڵەکان سەرکەوتن بە تەنها دۆراندنێک، لە قۆناخی 16 بەرزترین ئاستی خۆیان پیشاندا کاتێ کە هەردوو یاریی چوون و گەرانەوە 10-2 ئاتاڵانتای ئیتاڵیان تێکشکاند.

ئێمباپێ کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەتی بۆ یارییە دۆستانە ئامادەکارییەکان بۆ مۆندیالی ئەم ساڵ، لە توانای رکابەرە ئەڵمانییەکەیان تێدەگات و هاوکات متمانەی تەواوی بە تیمەکەشی پیشان دا کە دەتوانن رکابەری لەو جۆرە تێپەرێنن. لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ Telefoot وتی

لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یانەیەکی زۆر بەهێز دەبینەوە، رەنگە بەهێزترین ئاستبن لە ئەوروپا ئەویش بایرن میونشنە. بەڵام ئەگەر تاکە یانەیەک هەبێت لێیان بباتەوە، ئەوە ریال مەدریدە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button