ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بەرپرسێکی بایرن میونشن وەڵامی گواردیۆلا ئاشکرادەکات کاتێ پرسیاری کۆمپانیان لێکردووە

Yariga App

یاریگا –

ئولی هۆینێسی سەرۆکی فەخری بایرن میونشن باس لە یەکەمین پەیوەندی دەکات کە لەگەڵ پێپ گواردیۆلا ئەنجامیان دابووە بۆ پرسیارکردن لەسەر تواناکانی ڤینسینت کۆمپانی.

گواردیۆلا و کۆمپانی مێژوویەک لە کاری پێکەوییان هەیە وەک راهێنەر و یاریزانە لە مانچێستەر سیتی (2016-2019). لەسەر بنەمای ئەو ئەزموونەشە کە گواردیۆلا لەمێژە رای خۆی بەشێوەیەکی زۆر ئەرێنی لەبارەی داهاتووی کۆمپانی وەک راهێنەر وتووە.

کۆمپانی بەلجیکی لە مانگی مایۆ/ئایاری 2024 پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشنی وەگرت دوای دوو ساڵ ئەزموونکردنی بوارەکە لەگەڵ ئەندەرلەختی وڵاتەکەی و دوو ساڵیش لەگەڵ بێرنلی.

لە نوێترین لێدوانیدا هۆینێسی سەرۆکی فەخری باڤارییەکان وتی

کە پەیوەندیما بە گواردیۆلاوە کرد بۆ پرسیارکردن لەبارەی کۆمپانی، پێی وتین بیری لێ نەکەینەوە و بیبەن!

 

لە وەسفی راهێنەرەکەیاندا کە ئەم وەرزە تیمێکی تەواو تۆقێنەری بۆ دروستکردوون، هۆینێس وتی

کۆمپانی تا 2029 گرێبەستی لەگەڵماندا هەیە… ئەوەش بۆ ئێستای تۆپی پێی سەردەم، ماوەیەکی بێ کۆتاییە. هەر ئەوە دەرخەری باوەڕی تەواومانە بە تواناکانی. بەوە ویستمان پێی رابگەیەنین کە بەتەواوەتی رازیین لە کارەکانی.

 

کۆمپانی تا ئێستا دوو نازناوی لەگەڵ بایرن بردووەتەوە، بوندسلیگا و جامی سوپەری ئەڵمانیا. ئەم وەرزەش بە جیاوازییەکی زۆر لەپێش یانە رکابەرەکانی خولی ئەو وڵاتەوە دێت. لە چامپیۆنزلیگیش گەیشتووەتە چارەکی کۆتایی و رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە وەک تاقیکردنەوەی راستەقینەی ئەم وەرزەی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button