ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەکی چێڵسی: تێناگەم بۆچی رەخنە لە راهێنەرەکەمان دەگرن

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی چێڵسی سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لەو رەخنانەی لە لیام رۆسێنیۆری راهێنەریان دەگیردرێت.

رۆسێنیۆر لە سەرەتای مانگی یەنایەر پۆستەکەی لە شوێنی ئینزۆ مارێسکا وەرگرت و ماوەی گرێبەستەکەی بۆ شەش ساڵ و نیوە. بەڵام دوای کەمتر لە سێ مانگ لەگەڵ بلووز، رەخنەکانی سەری روو لە هەڵکشانە بەهۆی خراپبوونی ئەنجامەکانیان بەتایبەت لە چەند هەفتەی رابردوودا کە بە خراپی لە چامپیۆنزلیگ کرانەدەرەوە و لە پرێمەرلیگیش تا دێت مەترسی زیاتریان دەکەوێتەسەر بۆ لەدەستدانی پێگەی چامپیۆنزیلیگی وەرزی داهاتوو.

لیام هێشتا پاڵپشتی یاریزانە دیارەکانی چێڵسی هەیە و بروایان بە تواناکانی ناوبراوە بۆ داهاتوو. لە نوێترین لێدواندا مالۆ گوستۆی ئەستێرەی فەڕەنسی بە سەرسوڕمانەوە لەسەر رەخنەکانی سەر رۆسێنیۆر هاتەدەنگ و وتی

لیام رۆسێنیۆر راهێنەرێکی ئاستبەرزە. تێناگەم بۆچی رەخنەی لێدەگرن.

گوستۆ لەوەش زیاتر باوەڕی بە تواکانای را‌هێنەرەکەیان پیشاندا و وتی

ئەو زۆر شتی بۆ داهاتوو پێیە. هەر ئەوەندەی کە راهێنەری چێڵسیە، کەواتە بەهرەی پێیە. ئێمەش باوەڕمان پێیەتی

 

بابەتی زیاتر

Back to top button