
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ رەتیدەکاتەوە فشارەکان کاریگەرییان لەسەری هەبێت و خۆی دەچوێنێ بە ئەفسانەکانی دیکەی ریال مەدرید وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ.
لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ رۆژنامەی Telefoot، ئەستێرە فەڕەنسیەکە کە دووەم وەرزی خۆیەتی لە قەڵای سپی و ئاستێکی نموونەیی پێشکەش دەکات لەچاو وەرزی رابردوو، باسی لە راستی دۆخی یاریکردن بۆ مەدرید کرد. یانەکەی وەک “ئایین” وێناکرد لەلای تێڕوانینی ئیسپانییەکان و وتی
بۆ خەڵکی ئیسپانیا ریال مەدرید وەک “ئایین” وایە. خەڵکانێکی پەرۆشییان زۆر زۆرە. خەڵکی ئەوێ قسە لەسەر شت زۆر دەکەن و زۆریش گریمانە دەکەن.
🤍 Kylian Mbappé: “Real Madrid is like a religion for the people in Spain… they are very passionate and people talk and speculate a lot”, told Telefoot. pic.twitter.com/RmNEOAER1V
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 29, 2026
لە درێژەی قسەکانیدا ئێمباپێ رەخنەکانی دژی بە نەرێنی نەبیبی، پێی وایە ئەوەی بەرامبەر ئەو کراوە لە ریال مەدرید بەرامبەر ئەفسانەکانی دیکەی یانەکە رووی داوە و وتی
لە ریال مەدرید دەبێ بزانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ رەخنەکاندا دەکەیت. ئەوە بەسەر رۆناڵدۆدا هاتووە، بەسەر دی ستیفانۆ. ئیتر نازانم بۆ دەبێ من جیاوازبم. پێویستە تەنها ئارام بمێنیتەوە، تەفرەنج بکەیت و بەرەوپێشەوە بچیت.
🚨 Kylian Mbappé: “At Real Madrid, you have to know how to deal with criticism”.
“It happened to Ronaldo, to Di Stefano… I don’t see why I should be an exception”.
“You just have to stay calm, concentrate and improve”, told Telefoot. pic.twitter.com/dKxYfif6aj
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 29, 2026



